ئەمریکا: کورد دەتوانێت شانازی بە دەستکەوتەکانی بڕیاری ریفراندۆمەوە بکات
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جارێكی دیكه دژایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه وڵاته‌كه‌ی هانی سه‌ركرده عیراقییه‌كان ده‌دات بۆ قبووڵكردنی به‌دیله‌كه، دەشڵێت: "کورد دەتوانێت شانازی بە دەستکەوتەکانی بڕیاری ریفراندۆمەوە بکات".
هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەتوندی دژی ریفراندۆمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عیراقە بۆ سەربەخۆیی کە بڕیارە لە 25 ئەیلول ئەنجام بدرێت، بەھەمان شێوە ھەموو دراوسێکانی عیراق ھەروەھا نزیکەی ھەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دژی ئەو ڕیفراندۆمەن".
ده‌شڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھانی سەرکردە کوردە عیراقیەکان دەدات بۆئەوەی بەدیلەکە قبوڵ بکەن، کە بریتیە لە دایەلۆگێکی جددی و بەردەوام لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا، کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوشانەکانی ترەوە پشتیوانی دەکرێت، لەسەر ھەموو بابەتەکانی جێگەی نیگەرانی بە پەیوەندی داھاتووی نێوان بەغدا و ھەولێریشەوە".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وتووه: "ئەگەر ئەم ریفراندۆمە ئەنجامدرا، پێناچێت دایەلۆگ لەگەڵ بەغدادا ئەنجام بدرێت، ھەروەھا ئەو پێشنیارە نێودەوڵەتیەی سەرەوە بۆ پشتیوانیکردن لەدایەلۆَگیش نامێنێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "نرخەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ ھەموو عیراقیەکان بەکوردیشەوە بەرز دەبێت، ریفراندۆم ئێستاش کاریگەری نەرێنی کردوه‌تە سەر ھەماھەنگی بەزاندنی داعش بۆ وەدەرنانی داعش لەوناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ماون لە عیراق، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەناوچە کێشە لەسەرەکان بەتایبەت ناسەقامگیری لێدەکەوێتەوەو گرژی زیاد دەکات کە داعش و گرووپە توندڕەوەکانی تر لەم کاتەیا بەدوایدا دەگەڕێن بۆ ئەوە ی بیقۆزنەوە. باری ناوچە کێشە لەسەرەکان و سنوورەکانیان پێویستە لەڕێی دایەلۆگ و بەپێی دەستوری عیراقی چارەسەر بکرێن، نەوەک لە رێی کاری یەک لایەنە یاخود ھێزەوە".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مركیا ده‌شڵێت: "لەکۆتاییدا ریفراندۆم لەوانەیە پەیوەندیە بازرگانیەکانی ھەرێم و ھەموو جۆرەکانی کۆمەکی نێودەوڵەتیش بخاتە بەرمەترسیەوە، ھەچەندە ھیچ یەکێک لە ھاوشانەکانی عیراق ھیواناخوازن ئەمە رووبدات، ئەمە بەسادەیی واقیعی ئەو بارودۆخە زۆر جدیەیە، بەپێچەوانەشەوە، گفتۆگۆی راشکاو بەدیلەکە کە ھانی سەرکردەکانی کورد دەدەین قبوڵی بکەن، ھیوای ئەوەی پێیە کە چارەسەری زۆر لە نیگەرانیە رەواکانی کوردی عیراق بکات و وەرزێکی نوێی پەیوەندی نوێ و بنیاتنەرانە لەنێوان ھەولێرو بەغدادا دروست بکات کەسودی بۆ ھەموو خەڵکی عیراق دەبێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی روونكردنه‌وه‌ته‌وه: "کوردەکان پێویستە شانازی بەوەوە بکەن کە تا ئێستا ریفراندۆم بەدەستی ھێناوە، لەوانەش یەکگرتوویی زیاتری کورد و چالاک کردنەوەی پەرلەمان بۆیەکەمجار لەماوەی نزیکەی دوو ساڵداو خستنی بابەتە گرنگەکان بۆ سەر سەکۆی نێودەوڵەتی، لەگەڵ ھاوشان و دۆستان کە ئامادەن بۆ بنیاتنان لەسەر ئەو رۆحی ھەماھەنگیەی کەلە نێوان ھێزە ئەمنیەکانی عیراق و پێشمەرگە لە ھەڵمەتی دژ بەداعش بەرجەستەکرا بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان، بەداخەوە ریفراندۆم لەھەفتەی داھاتوودا ھەموو ئەو وورەبەخشینە و زیاتریش دەخاتە بەردەم مەترسیەوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "خودی ریفراندۆم چتیر پێویست نیە لەکاتێکدا کە رێگای جێگرەوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ئامادەو پشتیوانی کراوە".
بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدرێت و به‌شێك له چاودێرانیش پێیان وایه ئه‌و ریفراندۆمه دواده‌خرێت.
ه.ر
AM:10:06:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت