سلێمانی..كه‌سێك به‌هۆی هێرشی ئاژه‌ڵی قوربانی گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌سێك به‌هۆی هێرشی ئاژه‌ڵی قوربانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
د.ئومێد حه‌مه‌عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا 530 نه‌خۆش داخڵی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بوون.
وتیشی كه 11 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 15 برینداری چه‌قۆ و پێكدادان له‌گه‌ڵ سێ حاڵه‌تی كه‌وتنه‌خواره‌وه. هاتونه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ئاشكراشیكركرد كه "كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌وته‌ی كه‌سوكاری به‌هۆی هێرشی ئاژه‌ڵی قوربانییه‌وه بووه".
PM:05:04:02/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 28700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت