دوا پۆستی فەیسبوکی ئەو گەنجەی دوێنێ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا
هەواڵ خالید..
وێستگه نیوز ـ
دوێنێ یەکشەممە 10ی تشرینی دووه‌می 2019، گەنجێکی خەڵکی کەلار بەناوی هەواڵ خالید، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.
ئه‌و گه‌نجه ناوی هه‌واڵ خالید سه‌وزه بوو، كارمه‌ندی ئاسایشی كه‌لار بوو، پێشتریش وێنه‌گری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات بوو.
هەواڵ دواین پۆستی فه‌یسبوكی، ئامۆژگاری كردن بووه بۆ كوڕه‌كه‌ی، له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی: "كوڕم خاوه‌نی باوكێكی بێ باوكی، بڕوانه بۆ دوور تر من ئاگام لێته، ژیان زۆری پێ كردووم تا تاڵی خه‌می خاك بێ خه‌م به هه‌موو خه‌یاڵه‌كانت دەبێته راستی، ته‌پ ته‌په‌كه‌م به‌دینم ھه‌ناسه‌ی سییە‌كانم تۆی خوایه سه‌لامەتی كه‌ی سوره‌كه‌م".
ئەو گەنجە لەگەڵ لەدایکبوونی، باوکی خۆی نەدیبوو، ئێستاش کوڕێکی بچووکی هەیە کە تەمەنی نەگەیشتووەتە دوو ساڵ.
هاوكات دوێنێ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی به رووداوی هاتوچۆ، هاوڕێ و کەسە نزیکەكانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی هه‌واڵ ده‌ربڕیبوو.
هــ. ر
AM:10:53:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 34268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت