قوباد تاڵه‌بانی دڵنیاییه‌ك ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان و پشده‌ر
کۆبونەوەکەی قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر كه ناهێڵن به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه كاره‌ساتی مرۆیی رووبدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئابی 2017، هه‌ریه‌ك له شوان قه‌ڵادزێی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و قادر ره‌زگه‌یی و مریه‌م سه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و ئه‌یوب عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان و هاوسه‌ر وشیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ده‌سته‌ی پاراستنی ئاوی قه‌ڵادزێ كه پێكهاتووه له‌ژماره‌یه‌ك چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌ك نوێنه‌رانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیانیان كردووه.
شوان قه‌ڵادزێی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پێویستی و گرنگی دروستكردنی به‌نداوی ده‌ڵگه كرا له‌سه‌ر زێی بچوك كه 9 ساڵه دیزاینی بۆ كراوه ، له‌ئێستاشدا به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوی كۆڵه‌سه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له قه‌زای سه‌رده‌شت و كه‌مبوونی ئاوی زێی بچوك له قه‌زای پشده‌ر، مه‌ترسیی درورستبونی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌یه و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤیش له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین و ته‌نانه‌ت پارێزگای سلێمانیش دروست ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێشه‌ی زیاده‌ڕۆیی به‌گشتی و تاپۆنه‌كردنی ژماره‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای پشده‌ر و كوردستان به‌گشتی ته‌وه‌رێكی دانیشتنه‌كه بوو، ئه‌مه جگه‌له باسكردنی كێشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و خوێندكارانی ماسته‌ر و دكتۆرا و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و چه‌ندین خاڵی دیكه.
قه‌ڵادزێی ئاشكرایكرد كه "قوباد تاڵه‌بانی دڵنیایی دایه نوێنه‌رانی پشده‌ر كه ناهێڵن به‌هۆی كه‌مئاویه‌وه كاره‌ساتی مرۆیی له‌و ده‌ڤه‌ره و كوردستان دروست ببێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بڕیاری پێویستیشی له‌باره‌وه ده‌ده‌ن".
PM:09:45:30/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت