دوای جەژن پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت

‌وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی: 680 ملیار دیناری جوتیاران لای بەغدا ماوە

وێستگە نیوز-

وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، بڕیار دراوە دوای جەژنی قوربان پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

لەوبارەیەوە عەلی سندی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفڕاسنێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند" لەئێستادا بەبڕی 95 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2017 گەیشتۆتە هەرێم و بڕی 40 ملیار دیناریشی ماوە، وابڕیارە لەدوای جەژنی قوربان ئەو پارەیەی جوتیاران لەرێگەی بانكەكانی هەرێم دابەش بكرێت".

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوشەدا" حكومەتی عێراق بەرنامەی نوێی داناوە بۆ پاراەی گەنمی جوتیارانی خانەقین و مەخمور، هەروەها كاروباری وەرگرتنی پێدانی چەك لە سایلۆی مەخمور و موسڵ و دیالە وەردەگیرێت.


PM:04:29:29/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو