10 ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم گه‌یشت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی له لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕی 10 ملیار دینار له پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته شاری هه‌ولێر و سبه‌ینێ ره‌وانه‌ی دهۆك ده‌كرێت، كه سه‌دا 80ی پاره‌كه‌یه بۆ ساڵی 2017.
زیاد حسێن سلێمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ''پاش ئه‌وه‌ی بڕی 80 له سه‌دی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بڕیاری خه‌رجكردنی درا و ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرا، به‌ڵام به‌شی شاری دهۆك نه‌گه‌یشت به هۆی راگرتنی مامه‌ڵه‌ی بانكی له لایه‌ن به‌غداوه، بڕی 10 ملیار دینار مابوو، ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕه‌ش گه‌یشته شاری هه‌ولێر و سبه‌ی ره‌وانه‌ی شاری دهۆك ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جووتیارانی ئه‌و شاره دا''.
بە گوێرەی زانیارییەکان به‌غدا داوای لیستی ساڵی 2014 و ، 2015 و 2016ی له سایلۆكان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ره‌وانه بكه‌ن، تا بزانن چه‌ند پاره ماوه خه‌رجی بكه‌ن.
خه‌رجكردنی 80 له‌سه‌دی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2017 له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقەوە له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا جووتیاران پاره‌ی سێ ساڵی رابردوویان به ته‌واوی پێ نه‌دراوه، كه بڕه‌كه‌ی زیاتره له 700 ملیار دیناری عیراقییە له‌گه‌ڵ 20 له‌سه‌دی بۆ ساڵی 2017 کە له‌لای حكومه‌تی عیراق ماوه.
هــ. ر
PM:09:34:19/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 51236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت