‌عه‌بادی‌: له‌ چوارچێوه‌ی‌ عیراقی‌ یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدی‌ كورد وتووێژمان كردووه‌

وێستگه‌ نیوز – سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر شتێكی‌ تر جگه‌ له‌ عیراقی‌ یه‌كگرتوو لێكتێگه‌یشتن ناكه‌ن، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ سه‌ربه‌خۆیی شتێكی‌ نوێ‌ بۆ كورد زیاد ناكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ وتاری‌ هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ وتووێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم راشكاوانه‌ بووه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ وتی‌: "وتووێژه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدی‌ كوردی‌ به‌وپه‌ڕی‌ راشكاوانه‌ بووه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی‌ عیراقی‌ یه‌كگرتوو وتوێژمان له‌گه‌ڵ‌ كردوون، نه‌ك عیراقی دابه‌شكراو".

داواشی‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد كرد كه‌ "به‌شێوه‌یه‌كی‌ جددی‌ بیربكه‌نه‌وه‌ و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ بڕیاری‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردستان و عیراق نییه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ سه‌ربه‌خۆیی شتێكی‌ نوێ‌ بۆ كورد زیاد ناكات.

رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ وەفدی‌ دانوستانکاری‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ ریفراندۆم لە شاری‌ هەولێرەوە بەرەو شاری‌ بەغدا بەڕێکەوت و یەکەم کۆوونەوەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی‌، سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق ئه‌نجامدا.


ئەندامانی‌ شاندە دانوستانکارەکەی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ ریفراندۆم پێکهاتبوون لە، رۆژ نوری شاویس، ئەندامی‌ مەکتەبی سیاسی پارتی‌، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی‌ مەکتەبی سیاسی یەکێتی‌، ڤیان دەخیل ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ عیراق لە فراکسیۆنی‌ پارتی‌، فواد حسێن، سەرۆکی‌ دیوانی‌ سەرۆکایەتی هەرێم، محەمەد ئەحمەد، نوێنەری یەکگرتووی‌ ئیسلامیی‌ کوردستان، رۆمیۆ هەکاری نوێنەری‌ کلد و ئاشوور و ماجد بازرگان نوێنەری‌ تورکمانەکان.



PM:11:55:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو