عه‌بادی، نه‌یارێكی كورد بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی عیراق له ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌سپێرێت
حەیدەر عەبادی
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی دیجله‌ی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق له ناوچه جێناكۆكه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی یاریده‌ده‌ری سوپاسالاری عیراقی راسپاردووه بۆ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی له ناوچه‌كانی باكووری عیراق.
نه‌قیب جه‌بار حه‌سه‌ن ئه‌فسه‌ری سوپای عیراق بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی یاریده‌ده‌ری سوپاسالاری عیراقی راسپاردووه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی له ناوچه‌كانی باكووری وڵات".
وتیشی: "عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی پلانێكی گشتگیر داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی له ناوچه‌كانی باكوور به‌تایبه‌ت ده‌روازه سنوورییه‌كان و ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ده‌ستنیشانكردنی زه‌یدی بۆ ئه‌ركه به‌هۆی شاره‌زایی دووردرێژی له پرۆسه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كانی باكوور به‌ر له ساڵی 2003 و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ببێته یاریده‌ده‌ری سوپاسالاری عیراق".
عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی له 2007 تا 2014 فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی دیجله بوو كه له رووی ئه‌منییه‌وه سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكانی كه‌ركوك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دینی ده‌كرد.
ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی دیجله به فه‌رمانی نوری مالكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق دامه‌زرابوو، بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك و هه‌وڵیدا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركوك بكات، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه رێگه بدات ئه‌و هێزه بچێته ناو شاری كه‌ركوكه‌وه.
له كاتی دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه چه‌ندین جار لێدوانی دژ به ھێزی پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌دا و ھه‌وڵیشی ده‌دا رێگری له كار‌و ئه‌ركی پێشمه‌رگه بكات.
PM:02:05:04/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 45100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت