ئهمڕٍۆ عه‌بادی سه‌ردانی سعودیه ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
باڵیۆزی عیراق له ریاز رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵا كه له 10 وه‌زیر و 60 راوێژكار پێكدێن، سه‌ردانی سعودیه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت" له زاری روشدی ئه‌لعانی باڵیۆزی عیراق له سعودیه بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به یاوه‌ری 10 وه‌زیر و 60 راوێژكار ده‌گاته ریاز".
روشدی ئه‌لعانی وتی: "سبه‌ینێ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعودی – عیراقی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك ئیمزا ده‌كرێت و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ساز ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دواتر كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێده‌كات و له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ماجد ئه‌لقه‌سبی سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نی سعودی ده‌كات و سه‌لمان ئه‌لجومه‌یلی سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نی عیراقی ده‌كات.
باڵیۆزی عیراق له سعودیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه باڵایه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیر شای سعودیه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت بۆ به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات كه ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام ده‌درێت.
AM:10:29:21/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت