هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر فڕاندنی فه‌رهاد سه‌نگاوی
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی، له په‌رله‌مانی كوردستان هێرشكردنه سه‌ر فه‌رهاد سه‌نگاوی ئیدانه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته لایه‌نه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی لایه‌نه شاراوه‌كان و سه‌ره‌داوی ئه‌و رووداوه بۆ رایگشتی ئاشكرا بكه‌ن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی فڕاندنی فه‌رهاد سه‌نگاوییه‌وه به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مانتاران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و پێویسته ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌جدی كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ئه‌و رووداوه بكه‌ن".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كه‌مان رای جیاوازی هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی به یه‌كێتییه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مان كاراده‌كرێته‌وه سه‌نگاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانه له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌مان و ئێمه داكۆكی لێده‌كه‌ین".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: "فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، كه گوایه به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی-یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا من له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی قسه‌م كرد‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بێ ئاگایی خۆیان له‌و رووداوه ده‌ربڕی و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، راسته یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی داویه‌تی به فه‌رهاد سه‌نگاوی لێی وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌و جۆره مامه‌ڵانه ناكاته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتی خۆی به پارێزه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و په‌رله‌مانتاران ده‌زانێت و له‌و پێناوه‌دا خوێنی زۆری داوه".
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئابی 2017، چەند چەکدارێکی نەناسراو فەرهاد سەنگاوی لە ماڵی برایەکیدا لە سلێمانی دەفڕێنن و دواتر ئازادی دەکەن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، چەکدارەکان نەناسراوبوون، دوای ئەوەی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی برایەکی لە سلێمانی دەیفڕێنن، لەنێو ئۆتۆمبێل زۆری لێدەدەن و سووکایەتی زۆری پێدەکەن و دواتر لە شوێنێکی سلێمانی ئازادی دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز، دوای ئازادکردنی، بڕیارە فەرهاد سەنگاوی لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ساز بکات.
پێشتر چه‌ند شایه‌تحاڵێك رایانگه‌یاندووه، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه، فه‌رهاد سه‌نگاوی، ئه‌ندامی جووڵانه‌وه‌ی نه‌خێر فرێندراوه.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی لە ڕیزەکانی خۆی دەرکرد بەهۆی ئەوەی بەشداری کەمپینی جووڵانەوەی نەخێر لە ئێستادای بۆ ڕیفراندۆم کردووە.
فەرهاد سەنگاوی، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر پاش ئازادکردنی رایگەیاند، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە فڕێنراوە کە بەچەند ئۆتۆمبیلێکەوە هاتبوون رایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی شڕی یەکێتی لەلای منە، لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا دەیسوتێنم.
فەرهاد سەنگاوی وتیشی: "یەکێتی ئۆتۆمبێلێکی شڕیان لامە زۆر قسە بکەن دەچم لەبەردەم مەکتەبی سیاسی گاڵیۆنێک بەنزینی پیادەکەم و دەیسوتێنم".
هاوکات شێرکۆ حەمە ئەمین بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئیدانەی ئەو کارە دەکەن کەبەرامبەر هاوڕێمان فەرهاد سەنگاوی کراوە.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکەدا وتی، ئەمە بە هەموو مانایەک دەستدرێژیکردنەسەر هەموو خەڵکی کوردستان و پێویستە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی جدی بکەن.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەمان کۆنگرەدا وتی "ئەم کارەی لەبەرامبەر فەرهاد سەنگاویدا کراوە، پێمان دەڵێت هیچ کەسێکمان پارێزراو نین.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی وت، دەزگای ئەمنییەکانی یەکێتی بەرپرسن لەو کارە و پێویستە بەزووترین کات، بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە.
PM:03:20:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت