داعش وێنه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی دوبزی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش وێنه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی دوبزی بڵاوكرده‌وه كه حه‌وت كه‌سیان كوشت و ئه‌فسه‌ره‌كه‌شیان رفاند.
كاتژمێر 1:30 خوله‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندی مه‌لحه له رۆژئاوای دوبز و چوونه سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له گونده‌كه‌دا.
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی هێرشی چه‌كداره‌كانی بۆسه‌ر گونده‌كه و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بڵاوكرده‌وه.
محەمەد تەلعەت بەڕێوەبەری ئاسایشی پردێ بە ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی راگەیاند: "كاتێك چه‌كداره‌كان چوونه‌ته ماڵه‌كه‌وه، سێ كوڕی ئه‌فسه‌ره‌كه و دوو خاڵۆزا و دوو برازایان كوشتووه، هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌ره‌كه‌شیان رفاندووه، پێش ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ناو ماڵه‌كه‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك چه‌كیشیان بردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "دوای رووداوه‌كه، چه‌كداره‌كان كه به وته‌ی ئه‌و داعش بوون، كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌وه له رۆژئاوای میحوه‌ری دوبز و دوو چه‌كداری داعش كوژراون و ئه‌فسه‌ره‌كه‌شیان رزگاركردووه".
ئه‌فسه‌ره‌كه ناوی فه‌رحان محه‌مه‌ده و به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و پله‌ی موقه‌ده‌می هه‌یه.
گوندی مه‌لحه له دووری 10 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی دووبزه و نزیكی كێڵگه‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌نه.
په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كانی سنووری دووبز به‌رده‌وامه و مانگێك پێش ئێستا و له 18ی ته‌مموزی رابردووش‌دا په‌لاماری گوندی چراخ یان دا و له ئاكامدا پێنج هاوڵاتیان كوشت، كه یه‌كێكیان موختاری گونده‌كه بوو و ئه‌وانی دیكه كه‌سوكاری بوون.
PM:09:33:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت