حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم ئیدانەی هێرشەکانی ئیسپانیایان کرد
پۆلیسی کەتەلۆنیا
وێستگه نیوز ـ
هەریەکە لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی دوێنێی ئیسپانیایان کرد کە بووە هۆی کوژرانی 14 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە.
سەرۆکایەتی هەرێم لە بەیاننەمەیەکدا رایگەیاند: "وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین."
لە لایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکی دیکەدا نووسیویەتی "به توندی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه دوێنێ ئێواره و شه‌وی رابردوو له بارسه‌لۆنا و شارۆچكه‌ی ئه‌لكانار له كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا كرانه خه‌ڵكی سڤیل و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی وڵاتان گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون."
ئەوەشی وتووە "ئه‌و راستییه خۆی دووپات ده‌كاته‌وه كه به‌ره‌ی دژه‌تیرۆری جیهانی پێویستی به ته‌كانێكی به‌هێزتر، كاری هاوبه‌ش، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی فراوانتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه."
ئێوارەی دوێنێ بەهۆی هێرشی چەند چەکدارێکەوە 14 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرشەلۆنە هێرشبەرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە شەقامی لا رامبلاس خۆی کرد بەناو خەڵکدا و لە ئاکامدا 14 کەسی کوشت و نزیکەی 100 کەسی دیکەی بریندارکرد.
دواتر پێنج هێرشبەری دیکە لە شارۆچکەی کامبریلس بە ئۆتۆمبێلێکەوە خۆیان کردووە بەناو خەڵکدا و بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی مەدەنی و پۆلیسێکی برینداربوون.
هاوکات پێشتریش خۆکوژێک لە خانویەکدا لە باشوری رۆژئاوای بەرشەلۆنە خۆی تەقاندووەتەوە و کەسێکی کوشتووە.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی چوار هێرشبه‌ریان له ناوچه‌ی كامبریلس باشوری شاری به‌رشلۆنه كوشتووه‌و هێرشبه‌رێكی تریان برینداركردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ بارهه‌ڵگرێك له‌شاری به‌رشلۆنه خۆی كرد به ناو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و له‌ئه‌نجامدا 14 كه‌س كوژران.
به‌پێی زانیارییه‌كان بارهه‌ڵگری دووهه‌میان چه‌ند كه‌سێكی برینداركردووه، به‌ڵام پۆلیس به‌زوویی هێرشه‌كه‌ی پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌و چوار هێرشبه‌ریان كوشتووه‌و یه‌كێكی تریان بریندار كردووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم:
به توندی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه دوێنێ ئێواره و شه‌وی ڕابردوو له بارسه‌لۆنا و شارۆچكه‌ی ئه‌لكانار له كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا كرانه خه‌ڵكی سڤیل و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی وڵاتان گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌زموونی تاڵمان له‌گه‌ڵ تیرۆردا هه‌یه، باشتر له ئێش و ئازاری ئه‌و هێرشانه تێده‌گه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌م و پشتیوانی كه‌ته‌لۆنیا و ئیسپانیا به گشتین و پرسه سه‌ره‌خۆشیی خۆمان پێشكه‌ش به كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا و ئیسپانیا ده‌كه‌ین.
تا دێت له ئه‌نجامی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه تیرۆرستییه‌كان و فراوانبوونی ڕووبه‌ری چالاكییه‌كانیان له وڵاتانی جیهانن، ئه‌و ڕاستییه خۆی دووپات ده‌كاته‌وه كه به‌ره‌ی دژه‌تیرۆری جیهانی پێویستی به ته‌كانێكی به‌هێزتر، كاری هاوبه‌ش، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی فراوانتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ڕێگری له‌و تاوانانه بكرێت و ئه‌و بیره تاریكه‌ی تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت بیسه‌پێنن، ته‌فروتووتا بكرێت.
هاوخه‌می و پشتیوانیمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا و ئیسپانیا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هیوادارین ئه‌و تاوانه ڕه‌شانه له هیچ شوێنێك دووباره نه‌بنه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
18/8/2017
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم:
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 8ـی 2017 لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا 13 هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و 100 كەسی دیكەیش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە و لە سەنگەری پێشەوەی شەڕی تیرۆرە خۆی بە هاوخەمی شاری بارسێلۆنا دەزانێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
18ـی 8ـی 2017
PM:02:25:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت