ئیدریس ئوکابیر.. گومانلێکراوی‌ هێرشەکەی‌ بەرشەلۆنە کێ یە؟

‌ئیدریس ئوکابیر

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی ئیسپانیا  ناسنامەی‌ گۆمانلێکراوی‌ هێرشەکەی‌ بەرشەلۆنەی‌ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ناوی‌ ئیدریس ئوکابیرە و تەمەنی‌ 28 ساڵە.

پۆلیسی ئیسپانیا  ئاماژەی‌ بەوەکردووە ئەنجامدەری هێرشەکە دەستگیرکراوە و بە ڕەگەز مەغریبیە، ئەمەش لە دوای‌ ئەوەی‌ دوێنێ لە دوای‌ هێرشەکە وێنە و ناوی‌ لە ڕۆژنامەکان بڵاوکرایەوە.

ئیدریس ئوکابیر لە شارۆچکەی‌ ریبول کە 50 کیلۆمەتر دوورە لە شاری‌ بەرشەلۆنەوە دادەنیشێت و مۆڵەتی‌ مانەوەی یاسایی لە ئیسپانیا هەبووە.

ئوکابیر لە ناوچەیەک لە نزیک چیای ئەتڵەس لە مەغریب لە دایک بووە و دواتر وەک پەنابەر چووەتە ئیسپانیا و مافی مانەوەی‌ وەرگرتووە و پێشتریش و لە ساڵی‌ 2012 دا خراوەتە زیندان.

دوێنێ لە بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی کەسێک بە ئۆتۆمبیلێکەوە خۆیکردووە بەناو خەڵکدا 13 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.


AM:10:25:18/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو