بەهۆی وشکەساڵی 34 جوتیار له هندستان خۆیان كوشت
وشکەساڵی لە هندستان
وێستگه نیوزـ
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا و له ولایه‌تی ماهاراشترا-ی خۆرئاوای هندستان 34 جوتیار خۆیان كوشتووه، ئەوەش بەهۆی نەبونی بەرهەمی کشتوکاڵی لە ناوچەکەیان بەهۆی وشکەساڵی و کەڵەکەبوونی قەرزی کشتیاری لەسەریان
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، به‌رپرسانی ناوخۆیی ئه‌و ولایه‌ته ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه وشكه‌ساڵی و بێ بارانی به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌روبومی كشتوكاڵی دروستكردووه.
ئاشكراشیانكردووه كه له‌ماوه‌ی نێ,ان 6 بۆ 13ی ئابی 2017، 34 جوتیار له‌و ولایه‌ته خۆیان كوشتووه و سه‌رجه‌میشیان له ناوچه‌ی ماراسوادا-ی سه‌ربه ولایه‌تی ماهاراشترا-ی خۆرئاوای هندستان بووه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا 580 حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌نێوان جوتیارانی ناوچه‌ی ماراسوادا تۆماركراوه، جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قه‌رزه‌كانیان له‌سه‌ر لاببرێ و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوش له شاری مۆمبای كه به‌پایته‌ختی دارایی هندستان هه‌ژمار ده‌كرێت ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانێكی گه‌وره رێكخرا و به‌شداربوان داوایانكرد پشكیان له پۆسته حكومی و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان پێ بدرێ و یاسای چینایه‌تیی پۆلێنكرا و خێڵه پۆلێنكراوه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه و حكومه‌ت له قه‌رزی سه‌ر جوتیاران خۆش بێت.
PM:11:27:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3515
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت