گێچه‌ڵی ناو فڕۆكه‌ی پێكرا
وێستگه نیوزـ
زایرا وەسیم، خانمه ئه‌ستێره‌ی بۆڵیود له هندستان دانی به‌وه‌دانا كه له‌كاتی گه‌شتێكی ئاسمانی‌دا گێچه‌ڵی پێكراوه.
زایرا كه ته‌مه‌نی 17 ساڵه ده‌ڵێت گه‌شته‌كه‌ی له نیوده‌لهیی پایته‌خته‌وه بووه بۆ شاری مۆمبای و له‌وكاته‌دا كه سه‌رخه‌وێكی شكاندووه و نیوه خه‌وێكی لێكه‌وتووه، پیاوێك كه ته‌مه‌نی له 50 ساڵیدا بووه به‌رده‌وام قاچی به پشت و ملیدا هێناوه.
بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره هندستانیه به مۆبایله‌كه‌ی رداوه‌كه تۆمار کردووە و چەند گرتەیەکەی لە ئەکاونتی خۆی لە ئینستاگرام لێ بڵاوکردەوەتەوە کە قاچی پیاوەکەی تیادا دەرکەوتووە.
زایرا به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئێرفیستارا گه‌شته‌كه‌ی كردووه و ئه‌وانیش رایگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له روداوه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی ئیسنتاگرام وتویه‌تی: "زۆر دڵنیابووم له‌وه‌ی گێچه‌ڵم پێ ده‌كرێت، چونكه پیاوه‌كه چه‌ند جارێك قاچی بە قۆڵمدا هێنا و چه‌ند جارێكیش قاچی به پشتمدا ده‌هێنا له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه."
زایرا ساڵی رابردوو یه‌كه‌م رۆڵی سینه‌مایی خۆی له فیلمی دانگال بینی كه زۆرترین داهاتی له مێژوی هۆڵیودا هه‌بوو، جگه‌له‌وه ئه‌و خانمه بووه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی نیشتمانیی منداڵ له بواری "به‌ده‌سهێنانی جیاواز" و رام ناس كۆفیند-ی سه‌رۆكی هندستان به‌ده‌ستی خۆی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ به‌خشیووه.
PM:09:30:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 9444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت