عه‌ره‌بستانی سعودی حاجیان له سزایه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی هۆشداریی به‌و حاجیانه دا كه له‌و وڵاته ده‌مێننه‌وه په‌نا بۆ حه‌جی بێ مۆڵه‌ت نه‌بن.
ئیداره‌ی ئاسایشی گشتیی عه‌ره‌بستانی سعودی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هۆشدارییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ونوسیویه‌تی كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت بۆ حه‌ج بچێت سزا ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سزای ئه‌و كه‌سانه دورخستنه‌وه‌یه له شانشینی سعودیه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی رێگه‌ی پێ نادرێت بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ پێ بخاته‌وه ئه‌و وڵاته.
له چوارچێوه‌ی سیستمی رێكخستنی ژماره‌ی حاجیان بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و كۆنتڕۆڵكردنیان، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به مۆڵه‌ت رێگه به حاجیان ده‌ده‌ن رێوڕه‌سمی حه‌ج به‌جێ بگه‌یه‌نن.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه قه‌ره‌باڵغی و رێژه‌ی روداوه نه‌خوازراوه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
PM:07:37:14/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت