قۆناغی یه‌كه‌می گه‌یشتنی هاوڵاتیان بۆ سعودیه به‌مه‌به‌ستی حه‌ج كۆتاییهات
حاجیانی کورد
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، قۆناغی یه‌كه‌می گه‌یشتنی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ناویان بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌رچوو بوو كۆتاییهات، ئێستاش سه‌رقاڵی قۆناغی دووه‌من.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی حاجییانی هه‌رێَمی كوردستان له وڵاتی سعودیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو دوا كاروانی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێده‌گه‌یه‌نن گه‌یشتنه وڵاتی سعودیه كه ژماره‌یان 4 هه‌زار و 867 كه‌سه و دۆخی ژیانیان زۆر باشه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا وه‌زاره‌تی سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یه كه به‌شێوه‌ی حه‌جی بازرگانی حه‌ج ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌گه‌نه وڵاتی سعودیه.
AM:11:33:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت