تێچوی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كه‌مده‌كرێته‌وه
تێچوی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كه‌مده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌باره‌ی بڕیارێكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عومره‌ی عیراق ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تێچووی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كه‌مده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی نرخه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی عیراقیه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ركراوه تایبه‌ته به‌نرخی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له هه‌رێمه‌وه".
وتیشی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بێت نرخی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌راورد به‌ساڵی رابردوو كه‌مكراوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاند: "ساڵی رابردوو نرخی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له هه‌رێمه‌وه بۆ سعودیه چوار ملیۆن و 950 هه‌زاردینار بوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ده‌ركراوه نرخی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق چوار ملیۆن و 850 هه‌زار دینار ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هه‌ركات نوسراوه‌كه‌مان له‌لایه‌ن به‌غداوه به ره‌سمی پێگه‌یشت به‌هه‌مانشێوه كاری پێده‌كرێت به‌وپێیه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق نرخی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گشتگیره".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی وت: "شوێنی حه‌وانه‌ی حاجیانی هه‌رێم له‌سعودیه‌و دابینكردنی خواردن و خواردنه‌وه بۆیان به‌راورد به‌حاجیانی عیراق جیاوازه، به‌ڵام له‌نرخدا له هه‌رێم و به‌غداش هه‌مان بڕه پاره وه‌رده‌گیرێت".
ئه‌وه‌شی باسكرد: "بۆ ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی نرخه‌كانی حه‌ج و عومره‌و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عومره‌ی عیراق، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکات و بە فەرمی نرخی حەج و دەستپێکردنی مامەڵەی حاجیان رادەگەیەنین".
PM:10:03:22/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت