بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ بكوژانی شوكری به‌لعید ده‌ركرا
وێستگه‌نیوز، AFP-
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تونس بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه تۆمه‌تباربوون به تیرۆركردنی شوكری به‌لعید كه‌سایه‌تی چه‌پی ئۆپۆزسیۆن.
رۆژی 27ی ئازاری 2024، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تونس، سزای له سێداره‌كانی بۆ 4 كه‌س ده‌ركرد كه تۆمه‌تبارن به تیرۆركردنی شوكری به‌لعید كه‌سایه‌تی چه‌پی ئۆپۆزسیۆن كه ساڵی 2013 تیرۆركرا.
ئه‌مه یه‌كه‌م بڕیاری دادگایه، له‌و دۆسێیه‌دا ده‌رده‌چێت و كاتی خۆی تیرۆركردنه‌كه‌ی، وڵاتی تووشی شۆك كرد و قه‌یرانێكی سیاسی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
23 كه‌س تۆمه‌تبارن به تیرۆركردنی پارێزه‌ر شوكری بهلعیدی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، له ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی خۆی و له به‌رده‌می ماڵه‌كه‌یدا، له مانگی شوباتی ساڵی 2013.
به‌لعید یه‌كێك بوو له ره‌خنه‌گره هه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه كه له‌و كاته‌دا حوكمی تونسی ده‌كرد. له ئاكامی تیرۆركردنی شوكری، بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه، ناچار بوو بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
دوای 15 كاتژمێر له وتووێژ و 11 ساڵ له لێكۆڵینه‌وه و رێكاریی دادگایی، فه‌رمانگه‌ی تاوانه‌كانی تایبه‌ت به دۆسێی تیرۆر له دادگای به‌رایی تونس، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر دوو تاوانباری دیكه‌دا سه‌پاند، ئه‌مه به گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌یمه‌ن شاتیبه، یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی له دادگای به‌رایی كه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه رایگه‌یاندبوو.
شه‌ڕه‌كه
هه‌روه‌ها سزای زیندانیكردن له دوو ساڵه‌وه بۆ 120 ساڵ، بۆ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری دیكه ده‌رچووه. ئه‌مه له كاتێكدایه 5 كه‌سی دیكه‌ی ئه‌م دۆسێیه، بێ‌تاوان ده‌رچوون، به‌ڵام هێشتا له دۆسێی دیكه‌دا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له تونس، سزای له سێداره‌دان ده‌رده‌كات، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی، به‌ڵام له ساڵی 1991، سزای له سێداره‌دان راگیراون و جێبه‌جێ نه‌كراون.
سه‌باره‌ت به دۆسێیه، جیهادیه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌رپرسیارێتی تیرۆركردنی شوكری بهلعیدیان گرته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها دوای شه‌ش مانگ له‌و كاره تیرۆریستییه، به‌رپرسیارێتی تیرۆركردنی محه‌مه‌د ئهلبهراهمی ته‌مه‌نی 58 ساڵیان گرته ئه‌ستۆ كه كه‌سایه‌تییه‌كی چه‌پی ئۆپۆزسیۆن بوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس له مانگی شوباتی ساڵی 2014، له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی بنبڕكردنی تیرۆردا، كوژرانی كه‌مال ئهلقهزقازی راگه‌یاند كه به ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی تیرۆركردنی به‌لعید داده‌نرا.
به‌لعید و ئهلبهراهمی، سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه كه دوای شۆڕشی تونس له ساڵی 2011، كۆنترۆڵی په‌رله‌مان و حكومه‌تیان كردبوو. ئه‌م دۆخه به‌و جۆره به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌و كاته‌ی قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی ئێستای تونس، دوای هه‌ڵبژاردنی له ساڵی 2019 وه‌ك سه‌رۆكی تونس، له ساڵی 2021 به شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه حوكمی وڵات ده‌كات و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه هێنا.
تیرۆركردنی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ی ئۆپۆزسیۆن، هاوڵاتیانی تونسی شۆك كرد و بووه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له‌و وڵاته‌دا كه لێیه‌وه یه‌كه‌م پزیسكی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌ریهه‌ڵدا.
ئه‌و تیرۆركردنه، له كاتێكدا بوو، وڵاته‌كه هه‌نگاوی به‌ره‌و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دیموكراسی ده‌نا و قه‌یرانیكی گه‌وره‌ی سیاسی لێكهوتهوه و به‌وه كۆتایی هات بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه له ده‌سه‌ڵات كرایه ده‌ره‌وه و حكومه‌تێكی ته‌كنۆقرات پێكهێنرا و وڵاتی گه‌یاند به هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014.
له‌و كاته‌دا وڵات به دۆخێكی ئه‌منی ناسك و فشۆڵدا تێده‌په‌ڕی، ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كدار كه بنكه و باره‌گاكانیان كه‌وتبووه ناوچه‌ی شاخاوی ئهلشهعانبی سه‌ر سنوری خۆرئاوای نێوان تونس و جه‌زائیر، ئۆپه‌راسیۆنی چه‌كداریان ئه‌نجامده‌دا و كه‌سانی ئه‌منی و سه‌ربازییان ده‌كرده ئامانج.
له ساڵی 2014، وڵات له قه‌یرانێكی سیاسی سه‌ختی نێوان لایه‌نه‌كان و ده‌سه‌ڵات رزگاری بوو، قه‌یرانێك زۆری نه‌مابوو وڵات وێران بكات، به‌ڵام له‌و كاته‌دا گفتوگۆی سیاسی به سه‌رۆكایه‌تی چوار رێكخراو و به رابه‌رایه‌تی "یه‌كێتی گشتی كرێكارانی تونس" كه "سه‌ندیكای سه‌ره‌كی كرێكارانه"، توانی سه‌قامگیری بۆ وڵات بگه‌ڕێنێته‌وه و بیخاته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی گواستنه‌وه به‌ره‌و دیموكراسی، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه وایكرد رێكخراوی ناوبراو، له ساڵی 2015، خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی وه‌ربگرێت.
عه‌بدولره‌حمان به‌لعید برای شوكری به‌لعید، له وه‌ڵامی بۆ بڕیاره‌كانی دادگا، ده‌ڵێت: "متمانه‌ی گه‌ڕانده‌وه به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خه‌ریكه چاكده‌بێته‌وه".
ئه‌و برایه‌ی شوكری، ره‌خنه‌ی له‌وه گرتبوو كه بۆ ماوه‌ی ده ساڵه، "یاری/ التلاعب" به‌و دۆسێیه ده‌كرێت و به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه "یه‌كه‌م شه‌ڕی دادگایان برده‌وه، وه‌لێ له‌م دۆسێیه‌دا، هێشتا شه‌ڕی دیكه‌ش ماوه"، ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پلانیان بۆ پرۆسه‌ی تیرۆركردنه‌كه كێشابوو كه له وانه‌یه په‌یوه‌ندیان به هه‌ندێك بازنه‌ی سیساسی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌و كاته‌وه هه‌بێت.
"به‌رائه‌تی" نه‌هزه
له مانگی شوباتی ساڵی 2023، وه‌زاره‌تی دادی تونس رایگه‌یاند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ "به‌دواداچوونی دۆسێی تیرۆركردنه‌كه" پێكهێناوه، تاكو لێكۆڵینه‌وه و وردبینی له‌و رێكارانه‌دا بكات كه پۆلیس و دادگا، ده‌رباره‌ی هه‌ردوو كاره تیرۆریستییه‌كه ئه‌نجامیانداوه.
له مانگی حوزه‌یرانی 2022، قه‌یس سه‌عید كه تیرۆركردنی "ئه‌و دوو شه‌هیده"ی كرده كێشه‌یه‌كی نیشتیمانی، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ده‌یان دادوه‌ری ده‌ركرد، له‌وانه ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر كه گومانیان لێده‌كرا، به‌ربه‌ستیان ده‌خسته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كان له تیرۆركردنی ئه‌و دوو كه‌سه.
خێزانی ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ده‌سته‌ی به‌رگری له‌و دوو كه‌سه، له ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌ی رابردوودا، به به‌رده‌وام پارتی سیاسی و هه‌ندێك دادوه‌ریان تۆمه‌تبار ده‌كرد كه "به ئامانجی پاراستنی تاوانباران، رێگری و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كان و ده‌رخستنی راستییه‌كان".
ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی شوكری به‌لعید، په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه راده‌كێشا و تۆمه‌تباریان ده‌كرد به‌وه‌ی لانی كه‌م، "نه‌رمبوون" له‌گه‌ڵ وتاری ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌كان كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وتارێكی به‌ربڵاوبوو.
له‌و رۆژگاره‌دا، بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه و رێكخراوی "ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه"ی جیهادی وه‌ك رێكخراوێكی "تیرۆریستی" پۆلێن كرد، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و رێكخراوه‌یان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی به‌لعید و ئهلبهراهمی تیرۆركردووه و ده‌یان ئه‌ندامی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی كوشتووه.
بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه، پێیوایه به‌یاننامه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 27ی ئازاری 2024 "ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به سه‌رجه‌م پسپۆڕییهكانیانهوه پێیگه‌یشتوون و ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه دادوه‌رییه‌كان به ته‌واوی ورده‌كارییه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌رائه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه".
دوای شۆڕشی 2011 كه بووه‌هۆی رووخاندنی سه‌رۆكی پێشوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی، تونس گه‌شه‌ی ژماره‌یه‌ك له گروپه جیهادییه‌كانی به‌خۆیه‌وه بینی كه هه‌زاران ئه‌ندامیان، بۆ شه‌ڕكردن روویان له سوریا و عێراق و لیبیا كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌و گروپانه له تونس ئه‌نجامیاندا، بووه‌هۆی كوژرانی ده‌یان گه‌شتیار، به تایبه‌ت له هه‌ردوو شاری سوسه و تونسی پایته‌خت له ساڵی 2015 و كوشتنی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، له شه‌ڕكردن دژ به گروپه جیهادییه‌كان، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام هێشتا باری نائاسایی تا كۆتایی ئه‌م ساڵ، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:12:15:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت