ته‌رمی یه‌كێك له‌ قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك دۆزرایه‌وه‌

‌دیمەنێک لەلافاوەکەی دهۆک

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئاداری 2024، بەرگریی شارستانیی دهۆک راگەیاند، توانیومانە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی 19ی مانگ بدۆزینەوە، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە ناسنامەکەی ئاشکرابکەین، دوای ئەوەی دەبرێتە پزیشکی دادی ئەوان ئاشکرایدەکەن.


بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کەسەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو دەستیپێکردووە،  لەکاتی ئێستادا 600 بۆ 1000 کەس بەشدارن لە هەڵمەتەکەدا.

لە رۆژى 19ـى ئازار بەهۆى بارینى بارانى بەخوڕەوە لافاو لە شارى دهۆک رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان بەهۆى تەزوى کارەباوە بو، لەو رۆژەیشەو تەرمى دوو لە قوربانییەکان نەدۆزرابونەوە، هەر بەهۆى لافاوەکەیشەوە 11 کەس بریندار بون و جگە لە زیانە زۆرە ماددییەکان سەدان کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بون.


PM:12:35:28/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت