بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی داوایەک ئاراستەی ستافەکەی دەکات


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەری کاگێری نەخۆشخانەی دڵ لەسلێمانی لەپەیامێکدا داوای خۆڕاگری لە کارمەندانی بەشەکەی دەکات و دەڵێت لەپێناو مرۆڤایەتیدا هاوکاربن و کاری سەنتەری دڵ نەوەستێنن وەک هەموجارانی تر هەڵویستی مەردانەیان هەبووە.

لە پەیامێکدا کە بۆ وێستگە نیوز-ی ناردوە، د.سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری کاگێری نەخۆشخانەی دڵ لەسلێمانی رایگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی، کارمەندان بەشێکی زۆری سێکتەرەکانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کردوە، بەڵام ئەوبەشانەی حاڵەتی کتوپڕی تەندروستین لەهەستکردن بە مرۆڤایەتی بەردوامن لەدەوامکردن.

دەقی پەیامی د.سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی: 
ئەمکاتەتان باش 

ئاشکرایە ئەم دۆخە ناهەموارەی موچە خۆرانی تێکەوتوە بارگرانی وژیانی هەموانی سەخت کردوە لەهەمان کاتدا بەرپرسیارێتی قورستر لەسەر شانی هەموانە بەتایبەت ئێمە وەک نەخۆشخانەی دڵ کە گرنگ و شوێنێکی هەستیارە هەموان بەرپرسیارین لەو نەخۆشانەی سەردانمان دەکەن کە بەشێک لەوانە کەسوکاری ئێمەن.

 وەک بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەری کارگێری و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیو بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەهەوڵی چڕداین ئومێدێکی زۆرمان هەیە بەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشەکان چارەسەربیت.

خۆراگربن دڵنیابن ئەم داواکاریەمان لەبەر نەخۆشەکانمانە وەک هەمیشە هەڵویستی نەمەردیتان هەبوەو هەر ئەوەشتان لێچاوەڕوان دەکریت دڵنیابن پشت بەخوا ئەم دۆخە تێئەپەڕیت.

ئەوەی لەسەرشانی ئێمەبیت وەک ئیدارەی نەخۆشخانە بەواجبی خۆمانی ئەزانین و جێبەجێی دەکەین تکا لەکارماندانی دڵسۆزمان دەکەین هاوکاری ستافەکانتان بکەن بەجۆرێک کار لەسەر خزمەتگوزاری نەخۆش نەکا.

دڵنیاین ئەرکی سەرشانی ئێوە قورستر دەبیت وەک لێپسراوی بەشەکان لەوەش دڵنیاترین کە ئێوە زۆر لەوەگەورەتر ئەم بەرپرسیاریتیە هەڵدەگرن.

خودا هەمولایەک سەلامەتکا
خودای گەورە خۆی فەرمویەتی
"فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا"
ئەوە بەڵێنی خودایە


PM:02:46:27/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو