وه‌زاره‌تی دارایی: زانیاری نادروست و چه‌واشه‌كارانه دژی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاوده‌كرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه زانیاری نادروست و چه‌واشه‌كارانه دژی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاوده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مشه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری دارایی پێشكه‌وتووه كه ئامانج لێی دابین كردنی ڕێگه‌یه‌كی پارێزراو و گونجاوه بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دارایی و بانكی سه‌رده‌م و دابین كردنی مووچه‌و پێدانی چه‌ندین جۆری قه‌رو سلفه‌و پێشینه له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران و سوودمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "پرۆژه‌ی هه‌ژماری من سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ ڕێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و كۆتایهێنان به گه‌نده‌ڵی".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی داتای ورد‌و دروست و شه‌فاف له سه‌ر خه‌رجی و داهاته‌كان".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ( تەنها بۆ زانین )
ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك زانیاری نادروست و چه‌واشه‌كارانه دژی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من لێره‌و له‌وێ بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌پێویستمان زانی چه‌ن زانیارییه‌ك له سه‌ر پرۆژه‌كه‌و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بۆ ڕای گشتی بخه‌ینه‌ڕوو.
كورته‌یه‌ك له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من:
پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، به‌ئاگاداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌ڕه‌زامه‌ندی بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌به‌ستی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" دروستكردنی بانك نییه به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری دارایی پێشكه‌وتووه كه ئامانج لێی دابین كردنی ڕێگه‌یه‌كی پارێزراو و گونجاوه بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دارایی و بانكی سه‌رده‌م و دابین كردنی مووچه‌و پێدانی چه‌ندین جۆری قه‌رو سلفه‌و پێشینه له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران و سوودمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ ڕێگری كردن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و كۆتایهێنان به گه‌نده‌ڵی.
پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی داتای ورد‌و دروست و شه‌فاف له سه‌ر خه‌رجی و داهاته‌كان، هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین جۆر سلفه‌و پێشینه به فه‌رمانبه‌ران و سوودمه‌ندانی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت كه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و بوژانه‌وه‌ی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
بانكه به‌شداربووه‌كان:
پێنج بانك به‌شدارن له پرۆژه‌كه‌دا كه ئه‌وانیش بریتین له:
● BBAC Bank
● RT Bank
● NBI
● Cihan Bank
● IIB
كه‌سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه مۆڵه‌تیان پێدراوه و باوه‌رپێكراون.
هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بانكانه‌ی كه ته‌ندروستن و هیچ سزایه‌كیان له‌سه‌ر نیه له په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزداین له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه ناسراون و خاوه‌ن ئه‌زموون و ژێرخانی دیجیتاڵی به‌هێزن.
له ئێستادا سێ بانكی دیكه‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له‌سه‌ر هێڵن بۆ به‌شداریكردنییان له پرۆژه‌كه. شایه‌نی باسه، به‌شداریكردنی هه‌ندێك بانك له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ره‌تكراوه‌ته‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و بانكانه شكستیانهێناوه له به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانی پرۆژه‌كه و یاخود له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه خراونه‌ته لیستی سزاوه.
شایه‌نی باسه كه به‌پێی دواین بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراق، پێویسته سه‌رمایه‌ی (رأس المال) هه‌ریه‌ك له‌و بانكه تایبه‌تانه‌ی كه به‌شدارن له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من زیاد بكرێت له (٢٥٠) بۆ (٤٠٠) ملیار دیناری عێراقی تاوه‌كو كۆتای ساڵ، ئه‌م بریاره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه و دڵنیای ده‌دات له پاراستنی مووچه و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆران.
به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریه بانكیه‌كان:
پرۆژه‌ی هه‌ژماری من زیاتر له ١٩ خزمه‌تگوزاری بانكی پێشكه‌ش مووچه‌خۆران ده‌كات و تێچووی مانگانه‌ی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌نها بڕی (٢٥٠٠) دیناری عێراقیه كه به به‌راورد به پرۆژه‌ی ته‌وتین له عێراق كه ته‌نها پێشكه‌شكردنی یه‌ك خزمه‌تگوزارییه بۆ زۆرینه‌ی مووچه‌خۆران ئه‌ویش پێدانی پاره‌ی مووچه‌یه به شێوازی كاش.
له كاتێكدا كه مووچه‌خۆران له پرۆژه‌ی ته‌وتین له عێراق مانگانه بڕی ٦ له هه‌زاردا بۆ ڕاكێشانی مووچه ده‌ده‌ن به ده‌روازه‌كانی دابه‌ش كردنی مووچه (PoC/منافژ) واتا وه‌رگرتنی ٦٠٠٠ دیناری عێڕاقی بۆ ڕاكێشانی هه‌ر ملیۆن دینارێك.
ئامانجێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه ده‌ستڕاگه‌یشتنی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و خانه‌نشینان و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به مووچه‌كانیان له ڕێگه‌ی ئامێری ڕاكێشانی پاره (ATM) به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو و شه‌فاف. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاره له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (١٠٠٠) ئامێری ڕاكێشانی پاره دابنرێت و له ئێستادا نزیكه‌ی ١٠٠ ئامێری ڕاكێشانی پاره له شاری هه‌ولێر دانراون و ٢٤ كاتژمێر كاران. له‌هه‌مان كاتدا، دانانی ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره له كوردستاندا هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ستراتیژی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كانی عێراق دانراون.
فراوانبوونی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من:
له‌ئێستادا پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه و له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌ژماریان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و قۆناغی یه‌كه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی كارتی بانكیش بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستی پێكردووه له هه‌ردوو پارێزگاكه.
ئامانجی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئه‌وه‌یه به هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراقی، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی دروست بكرێت و مووچه‌كانیان له‌ڕێگای هه‌ژماری بانكی وه‌ربگرن.
١- ژماره‌ی بانكه به‌شداربووه‌كانی پرۆژه‌كه به‌رده‌وام له زیادبوندایه.
٢- به‌شداربووی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئازاده له هه‌ڵبژاردنی بانكی دڵخوازی خۆی له‌ناو پرۆژه‌كه‌و گۆڕینی بانكێك بۆ بانكێكی تری ناو پرۆژه‌كه.
٣- هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ده‌ستكاری حسابی هیچ خاوه‌ن هه‌ژمارێك بكات جگه له خاوه‌نی هه‌ژماره‌كه خۆی نه‌بێت.
٤-هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرێك به‌پێی قه‌باره‌ی مووچه‌كه‌ی و ئه‌و ڕه‌سیده‌ی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌یه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنیت سودمه‌ند ده‌بێت له‌قه‌رزو پێشینه‌كان له‌لایه‌ن بانكه ئه‌هلیه‌كانه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی
٢٠٢٤/٣/٢٦
PM:10:21:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت