د.عه‌لی قه‌ره‌داغی: هه‌ژماری من مافی هه‌رێمی كوردستان و پرسێكی "حه‌ق"ـه
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگه‌یاند كه ده‌بێت مووچه‌ی مووچه‌خۆران به ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و نابێت ببه‌سترێته‌وه به‌به‌غداده‌وه.
كه‌ناڵی كوردستان 24 له زاری د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان بڵاویكرده‌وه كه "هه‌ژماری من و كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌رێمی كوردستان و پرسێكی حه‌ق-ـه و په‌یوه‌ست به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان بۆ ئه‌و كه‌ناڵه باسی له‌وه كردووه كه "به‌دجیتاڵكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتووه".
وتیشی: "لایه‌نی زانستیی ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشكه‌وتنێكه بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر بوارێكدا نه‌خاسمه له بواری زانستی و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیادا".
هاوكات د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ڕه‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ گرت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ به به‌غدا و ده‌ڵێت: "ئه‌مه قۆستنه‌وه‌ی تێدایه كه به‌غدا به‌رامبه‌ر به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری ده‌هێنێت".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان راشیگه‌یاند كه "كورد تا به‌م ڕۆژگار و سه‌رده‌مه گه‌یشتووه، قوربانییه‌كی زۆری داوه، بۆیه مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی بێت یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش پرسی مووچه‌یه كه ده‌بێت به ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و نابێت به به‌غدا ببه‌سترێته‌وه، چونكه ئه‌و كات هیچ ڕۆڵێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامێنێته‌وه".
PM:08:47:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت