"هێزه‌كانی توركیا كه‌شوهه‌وایان قۆستۆته‌وه و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانیان له دهۆك فراوانتركردووه"
وێستگه‌نیوز-
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه هێزه‌كانی سوپای توركیا بارودۆخی كه‌شوهه‌وایان قۆستۆته‌وه و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانیان له سنووری شاری دهۆك فراوانتر كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئاداری 2024 ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "هێزه‌كانی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق و دانانی سه‌ربازگه‌ی له سنووری گونده‌كانی قه‌زای باتۆفا ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له ژماره‌یه‌ك گوندی دیكه‌ی سنووری قه‌زای زاخۆ جێگیربوون".
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی توركیا خه‌نده‌ق هه‌ڵده‌كه‌نن و سیستمی نوێی چاودێری له‌سه‌ر چیای كۆڕه‌ك و چیای مه‌تین و ناوچه‌كانی شیلادزێ له قه‌زای ئامێدی داده‌نێن و ناوچه به‌رزه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن".
وتیشی: "سوپای توركیا به سود وه‌رگرتن له بارودۆخی كه‌شوهه‌وا و ئه‌و لافاوانه‌ی كه دهۆكی گرته‌وه ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجامداوه، چونكه كه‌شوهه‌وا رێگربوو له تێكهه‌ڵچوونی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا".
له 17ی نیسانی 2022ه‌وه، توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی به ناوی (چنگ - قوفڵ) له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌كانی مه‌تینه، زاب، ئه‌فشین-باسیانی هه‌رێمی كوردستان له باكووری عێراق ده‌ستپێكردووه.
PM:07:17:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت