عێراق بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی خێزانی د*ا*ع*ش-یان هه‌یه: هاوڵاتییه‌كانتان بكشێننه‌وه تا كه‌مپی ئه‌لهۆڵ دابخرێت
وێستگه‌نیوز-
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، داوای له‌و وڵاتانه كرد كه خێزانی داعش-یان هه‌یه، هاوڵاتییه‌كانیان بكشێننه‌وه تا كه‌مپی ئه‌لهۆڵ له سوریا دابخرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، داوای له‌و وڵاتانه كرد كه خێزانی داعش-یان له كه‌مپی ئه‌لهۆڵ هه‌یه، هاوڵاتییه‌كانی خۆیان له كه‌مپه‌كه بكێشنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كاری و رێخۆشكردن بۆ داخستنی ئه‌و كه‌مپه سورییه كه ده‌كه‌وێته نزیك سنوری عێراقه‌وه.
ئه‌لئه‌عره‌جی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" ده‌ڵێت: "له كه‌مپی ئه‌لهۆڵ، خێزانی داعشی سه‌ر به 60 ده‌وڵه‌تی لێیه. دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی عێراق، 24 ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیانكردووه به پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانیان له‌و كه‌مپه، له‌وانه روسیا كه به‌م دواییانه، 32 منداڵی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان 5 بۆ 17 ساڵ بووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له كاتێدا ئێمه سوپاسی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی روسیا ده‌كه‌ین، له هه‌مانكاتدا داوا له وڵاتانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین، هاوڵاتیانی خۆیان له‌و كه‌مپه بكێشنه‌وه، وه‌ك ئاماده‌كاری و رێخۆشكردن بۆ داخستنی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خه‌مڵاندنه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌مپه‌كه نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌سی تێدایه، له‌وانه خه‌ڵكانی بیانی تێدایه سه‌ر به نزیكه‌ی 60 وڵاتن. ئه‌مه جگه له ئاواره سورییه‌كان و په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان كه ژماره‌یان، نیوه‌ی كۆی ژماره‌ی گشتی هاوڵاتیانی ناو كه‌مپه‌كه پێكده‌هێنن.
به گوێره راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هێشتا هه‌زاران هاوڵاتی دیكه، له كه‌مپه‌كانی دیكه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ژین.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، پێشتر رایگه‌یاند بوو 20 هه‌زار عێراقی كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر 18 ساڵه‌وه‌یه، له كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ژین، ئه‌وان له بۆمبێكی چێنراو ده‌چن له‌سه‌ر رێگای ئاینده.
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، عێراق ده‌ستخۆشی نێوده‌وڵه‌تی لێكراوه، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانی خۆی له‌و كه‌مپانه‌ی كه ده‌كه‌ونه باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و خێزانه‌كانی رێكخراوه تووندڕه‌وه‌كه‌یان له‌خۆگرتووه. له‌وانه لێدوانی عومران ره‌زا رێكخه‌ری نیشته‌جێ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له سوریا، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2022 رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی عێراق گرتوونیه‌ته‌به‌ر، زۆر گرنگن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه. پێویسته ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه كه هاوڵاتییه‌كانیان له كه‌مپه‌كه‌دان، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان رێوشوێنی به په‌له بگرنه‌به‌ر".
PM:01:19:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت