دادگای فیدراڵی: ھێرشێكی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکیمان لهسهره
وێستگهنیوزـ
دادگای فیدراڵی رایگەیاند، کەوتونەتە بەر ھێرشێکی ناوخۆیی و دەرەکی، بەڵام ئەوە رێگرییان لێناکات لە تەواوکردنی ئەرکەکانیان.
لە راگەیەندراوێکدا دادگای باڵای فیدراڵی ئاشکرایکرد، دادگاکە کەوتووەتە بەر ھێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بە ئامانجی دەستبەرداربوون لە تەواوکردنی ئەرکە دەستوورییەکانی.
ئهوهشی وتووه، نابێت دەسەڵاتە خۆجێییەکان دەسەڵاتە تایبەتەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی بەکاربھێنن، چونکە ئەوە پەیوەندی بە سەروەری و یەکڕیزی وڵاتەوە ھەیەو پێویستە دەسەڵاتە ھاوبەشەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵی و ناوخۆییەکان لەبەرچاو بگرن.
دادگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی ئەو بڕیارانەی کە بۆ پاراستنی دەستوور دراوە، رووبەڕووی ھێرشێکی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بونەتەوە کە بەوتەی خۆی، ئەم ھێرشە بە سیاسی کراوە و ئامانجی زیانگەیاندنە بە ناوبانگی دادگای باڵای فیدراڵی و شەرعیەتەکەی، ئەوەش پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست ھەیە بۆ رێگریکردن و پوچەڵکردنەوەی.
PM:08:27:20/03/2024
ئهم بابهته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت