له رووداوێكی هاتوچۆدا شه‌ش كه‌س بریندار بوون
دیمەنێک لە پێکدادانەکە
وێستگه‌نیوزـ ئەمیر حەسەن
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئاداری 2024 رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی رانیه_ خه‌له‌كان روویداوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بریندار بوون.
مەڵبەند محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەڵەکان بە وێستگەنیوزی راگەیاند: كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سه‌نی و نیسان پاترۆل روویدا.
باسی له‌وه‌شكرد: رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی رانیه_ خه‌له‌كان روویداوه و نیسان پاترۆله‌كه هی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان چوار له برینداره‌كان خێزانێكی خه‌ڵكی رانیه‌ن و سه‌رنشینی نیسان سه‌نیه‌كه‌ن.
AM:09:58:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت