له باكووری كوردستان كانێكی زێڕ داڕما و ژماره‌یه‌ك كه‌س گیریان خواردووه
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی ڕۆچوونی كانێكی زێڕه‌وه له شاری ئه‌رزنجانی باكووری كوردستان لانیكه‌م نۆ كه‌س له كانه‌كه‌دا گیرییان خواردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی شوباتی 2024، به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند كه به‌هۆی ڕۆچوونی كانێكی زێڕه‌وه له شاری ئه‌رزنجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته لانیكه‌م نۆ كرێكار له كانه‌كه‌دا گیرییان خواردووه.
كه‌ناڵی ئێن تی ڤی له زاری به‌كر ئه‌كسومسه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌رزنجانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه " لانیكه‌م نۆ كه‌س له كانه‌كه‌دا گیریان خواردووه".
به‌پێی وێنه‌كانی شوینه‌كه، ڕۆچوونی زه‌وییه‌كه ئه‌و دۆڵه‌شی گرتووه‌ته‌وه كه باوه‌ڕوایه له‌و كاته‌دا كرێكاره‌كانی لێبووبێتن.
لای خۆیه‌وه عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر نۆ كرێكاره‌كه نییه.
كۆمپانیای ئاناگۆڵد كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كانه ده‌كات، رایگه‌یاند كه كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م "رووداوه به ئازاره".
ئاناگۆڵد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م رووداوه".
توركیا له‌به‌رده‌م رووداوه‌كانی رۆچوونی زه‌ویدا لاوازه و له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا به ده‌ست كۆمه‌ڵێك رووداوی رۆچوونی زه‌وییه‌وه ناڵاندوویه‌تی.
له مانگی 10 ی ساڵی 2022 دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گازی میسانه‌وه له كانێكی خه‌ڵوزدا له باكووری ڕۆژئاوای توركیا 42 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیك لێره بكه:
PM:08:09:13/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت