هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لە پێناو سەلامەتی گیانیان هەردوو رێگەی دۆڵەمیران و رێگەی چاڤیلاند بۆ سەر شاخی گۆیژە بەکارنەهێنن، چونکە بەربەست کراون.
کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەوە هەردوو رێگەی دۆڵەمیران و چاڤیلاند بەرەو گۆیژە بەربەست کراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان، هیچ کەسێک بە مەبەستی چونە سەر شاخی گۆیژە روو لەو ناوچانە نەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لەم کاتانەشدا مەترسی لەسەر هاتوچۆی هاوڵاتیان هەیە بۆ ناوچە شاخاوییەکان بەهۆی خلیسکان و گیرخواردنەوە.
هاوکات، کەمێک بەر لە ئێستا سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن بڵاویکردەوە، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و بارینی بەفر و بارانەوە، رێگای ملەکەوە کە رێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی پێنجوێنە، داخراوە.
PM:09:58:04/01/2023
ئهم بابهته 1692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت