كۆمپانیا فایزه‌ر واده‌ی ئاسایی بونه‌وه‌ی ژیانی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین له هه‌واڵێكی مژده‌به‌خشدا رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه پێویست بكات هه‌موو ساڵێك هاوڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن.
ئه‌لبێرت پۆرلا، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ژیان دووباره ئاسایی ده‌بێته‌وه و وه‌ك سه‌رده‌می پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ دێت، به‌ڵام پێویستیشه ساڵانه هاوڵاتیان له‌دژی كۆرۆنا بكوترێن.
وتیشی كۆمپانیای فایزه‌ر ئاماده‌كاریی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا رێگه‌ی پێ بدات ده‌ست بكات به پێدانی ڤاكسین به منداڵانی ته‌مه‌ن 5 بۆ 11 ساڵ و ژەمی سێیەمیش دەدات بەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە.
له كۆتایی ساڵی 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌ی ووهان له چین سه‌ریهه‌ڵدا و هه‌موو جیهانی گرته‌وه، تائێستاش مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ست ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ده‌ناڵێنێت كه زیاتر له 4 ملیۆن كه‌سی كوشتوه و ده‌یان ملیۆنی دیمه‌ش تووشی بوون.
PM:09:16:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 13784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت