به‌ڤیدیۆ.. له به‌ریتانیاش به‌نزین كه‌میكرد.. له‌وێستگه‌یه‌كدا بوو به شه‌ڕ
وێستگه نیوزـ
چه‌ند كه‌سێك له وێستگه‌یه‌كی به‌نزین له خۆرئاوای ناوچه‌ی ساسكس له به‌ریتانیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نزین كه‌م بووه، به‌شه‌ڕهاتن.
رۆژنامه‌ی ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه ماتۆڕسوارێك هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر شۆفێرێك و پاشان چه‌ند كه‌سێك كه‌وتونه‌ته نێوانیان بۆ نابژیكردن، شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر سه‌ره‌گرتن و كه‌میی به‌نزین بووه له وێستگه‌كه‌ی ناوچه‌ی ناوبراودا.
به‌هۆی كه‌میی شۆفێری بارهه‌ڵگر و نه‌بوونی تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی، ماوه‌یه‌كه كێشه‌ی كه‌میی به‌نزین و گواستنه‌وه‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێیوست له به‌ریتانیا دروست بووه.
خه‌ڵكی به‌ریتانیا له نه‌بونی سوته‌مه‌نی ترسان و زۆرجار به ده‌به به‌نزینیان كڕیوه‌و بۆ كاتی پێویست عه‌مباریان كردوه، حكومه‌تی له‌نده‌نیش داوای له هاوڵاتیان كردوه كه له دۆخه‌كه نه‌ترسن و له‌به‌ر سوته‌مه‌نی ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
PM:06:38:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت