ئەم هه‌نگاوه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق نرخی دۆلاری بەرزکردەوە
وێستگه نیوزـ
بانكی ناوه‌ندیی عێراق فرۆشتنی دۆلار و خستنه‌بازاڕی ئه‌و دراوه‌ی كه‌مكرده‌وه و ئه‌وه‌ش وایكرد كه نرخی دۆلار به‌رز ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی دراو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2021 رایانگه‌یاند كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 148 هه‌زار و 250 دینار به‌رزبوه‌ته‌وه و هه‌ر 100 دۆلارێكیشیان به 147 هه‌زار و 250 دینار كڕیوه.
به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕێكی كه‌متر دۆلاری خستوه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت كه ئه‌مرۆ كه بڕه‌كه‌ی بۆ 228 ملیۆن دۆلار كه‌م كردبوه‌وه.
PM:07:33:26/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 7080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت