رۆژنامهنووسێكی عیراق تهقهی لێكراو له ژێر چاودێری چڕدایه
رۆژنامەنووسەکە
وێستگه نیوز ـ
دوای تێپەڕینی 24 کاتژمێر بەسەر تیرۆرکردنی ئەیهاب وەزەنی، هەوڵی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسێک لەدیوانیە دەدرێت و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ماوهی دوو ههفته لەژێر چاودێری چڕی نەخۆشخانە دهمێنێتهوه.
سەرچاوەیەکی تەندروستی لەشاری دیوانیەوە رايگەیاند، دوای ئەوەی رۆژنامەنووس ئەحمەد حەسەن، دوو گوللـە بەر سەری کەوتووە و هەروەها گوللـەیەکیش بەر شانی کەوتووە بۆ چارەسەرکردنی برینەکەی و چاودێریکردنی دۆخی خراوەتە ژێر چاودێری چڕەوە لەنەخۆشخانە کە ماوەی دوو هەفتە دەبێت لە ژێر چاودێری چڕ بێت.
بەپێی وتەی شایەتحاڵێک کە لەگەڵ حەسەن-دا بووە و قسەی بۆ ئاژانسەکە کردووە، لە نزیک کاتژمێری یەک شەوی یەکشەممە کاتێک حەسەن لەئۆتۆمبیلەکەی دابەزیوە بۆ ئەوەی بچێتە ماڵەوە بەر گوللـە دراوە.
ئەوەش دوای ئەوە هات، 24 کاتژمێر لەدوای تیرۆرکردنی ئەیهاب وەزەنی چالاکی مەدەنیی و سەرۆکی هەماهەنگاری خۆپیشاندانەکانی کەربەلا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا، بەمەبەستی تیرۆرکردنی تەقە لە رۆژنامەنووس ئەحمەد، حەسەن لەدیوانیە دەکرێت و هێشتا بۆ هەردوو کردەوە تیرۆریستیەکە حکومەتی عيراق هیچ ئەنجامێکی لێکۆڵینەوەی رانەگەیاندووە.
PM:01:32:10/05/2021
ئهم بابهته 3960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت