له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 83 هاوڵاتی له‌سه‌ر راوكردن ده‌ستگیركراون
        
                فۆتۆ: ئەرشیڤ
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی كاروچالاكیه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی ئه‌مساڵی 2019ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 83 هاوڵاتی له‌سه‌ر راوی ماسی و راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌ستگیركراون.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌ستگیركراون و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌شی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه ئاشكرا كردووه.
ئاماره‌كه به‌م جۆره‌یه:
ژماره‌ی هاوڵاتی ده‌ستگیركراو به‌هۆی راوی ماسیه‌وه 83 كه‌س.
ژماره‌ی تۆڕی راوكردنی ماسی 932.
یه‌ك چه‌كی جۆری 11 تیر.
فیشه‌كی كڵاشینكۆف 30 دانه.
ماتۆڕ سكیل پێنج دانه.
به‌له‌می چووپ 11 دانه.
به‌له‌می ئاسن نۆ دانه.
ماسی ئازادكرا‌و، نزیكه‌ی 100 ماسی قه‌باره جیاواز خراونه‌ته‌وه ناو ده‌ریاچه‌و رووباره‌كان.
ماسی قه‌باره جیاوازی راوكراو 526 دانه.
كه‌ڵه‌ك چوار دانه.
سه‌وڵ 29 دانه. 
قولاپ 155 دانه.
موه‌لیده‌ی كاره‌بایی سێ دانه.
ئۆتۆمبێل 10 دانه.
مه‌كینه‌ی قولاپ سێ دانه.
شهداو حه‌وت دانه.
تۆڕی ساچمه حه‌وت دانه.
كۆڵه‌پشت یه‌ك دانه.
جانتای هه‌ڵگرتنی پێداویستی دوو دانه.
به‌له‌می ڤایبه‌ر گڵاس یه‌ك دانه و به‌له‌می پلاستیك یه‌ك دانه.
        
        
PM:02:18:13/06/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1904
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت