چەند ڕێنماییەکی گرنگ سەبارەت بە سکچون و ڕشانەوە لە منداڵان
وێستگە ستایل-
پهتای سكچوون و ڕشانهوه له ئێستادا لهناو منداڵاندا زۆر بووه، دكتۆر سابر پزیشكی نهخۆشییهكانی منداڵان لهم بابهتهدا چهند ڕێنماییهكی گرنگ لهسهر سكچوون و ڕشانهوه له منداڵان دهخاته ڕوو.
1-ئەو سکچون و ڕشانەوەی کە ئێستا بڵاوە لەناو منداڵان زۆرینەی هۆکارەکەی هەوکردنی ڤایرۆسی ڕیخۆڵەیە، هەرچەندە هۆکاری تری وەک ژەهراوی بونی خۆراک و هەوکردنی بەکتریایی و مشەخۆرەکان و هۆکاری تریش هەیە بەڵام کەمینەن.
2- دەرمانەکانی وەکو فلاجیل و میپیپریم و دژە زیندەگیەکان لە زۆربەی حاڵەتەکان سودی نیە بۆیە لەخۆتەوە هیچ دەرمانێکی ئەنتیبایۆتیکی مەدەرێ بەبێ ڕاوێژی پزیشکی، چونکە جگە لەوەی سودی نیە لەوانەشە ببێتە هۆی زیادبونی ڕشانەوە و لە هەندێ حاڵەتیش تووندتر بونی سکچونەکە.
3- بەهیچ شێوەیەک حەبی ئینتیرۆستۆپ بۆ منداڵ بەکارمەهێنە، چونکە دەبێتە کەڵەکەبون و مانەوەی میکڕۆبەکە لە لەشی منداڵەکە و توندتر بونی حالەتەکەی.
4- منداڵەکەت لە ماڵەوە چارەسەر بکە ئەگەر هاتو حاڵەتەکەی سوک بو بە پێدانی دەرمانی تا ئەگەر تای هەبو وە گیراوەی ORS و شلەمەنی زیاتر وە بەردەوام بون لەسەر شیرپێدان، بەڵام ڕاگرتنی خواردنە قوڕس و شیرینەکان و گیراوە گازییەکان و شەربەت.
5- منداڵەکەت مەبە بۆ لای کەسانی نەشارەزا و میللی و بۆنبڕ، ئەگەر حاڵەتەکەی توند بو یەکسەر بیبە نەخۆشخانە وە ئەگەر سوک بو خۆت چارەسەری بکە لەماڵهوە.
6- لە حالەتی مامناوەند دەکرێ منداڵەکە لەماڵەوە چارەسەر بکرێت بەڵام دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە و دیاریکردنی حالەتەکەی و پێدانی چارەسەری لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە.
7-منداڵەکەت ڕاستەوخۆ ببە بۆ نەخۆشخانە یان لای پزیشک ئەگەر ئەمانەی هەبوو:
1-منداڵەکە لە ساڵێک کەمتر بوو
2-سکچون و ڕشانەوەی زۆر بێت
3-بونی تایەکی بەرز
4- نیشانەکانی وشک بونەوەی هەبێت
5-بونی سک ئێشەی توند
6-بەردەوام بونی حالەتەکەی
تێبینی/
فلاجیل و میپیپریم و هەندێ دەرمانی تر بەکاردێن لە کەمینەیەکی کەمی سکچون کە هۆکارەکەی دیاری دەکرێت بە پشکنینی پیسایی و چارەسەری پێویستی بۆ دادەنرێت، نەوەک بۆ هەمو حالەتێکی سکچون فلاجیل بدرێت کە باوە لەناو خەڵک.
PM:07:11:06/06/2021
ئهم بابهته 6992
جار خوێنراوهتهوه