به‌وێنه.. له ئاهه‌نگه‌كه‌ی میت گالا خانمان جلوبه‌رگی پیاوانیان پۆشیوه
وێستگە ستایل-
له مۆزه‌خانه‌ی مترۆپۆلیتان تایبه‌ت به هونه‌ر له شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی"میت گالا" به‌ڕێوه چوو، بارینی باران و ئاڵۆزی كه‌شوهه‌وا ڕێگر نه‌بوه له‌وه‌ی میوانه‌كان به ستایله تایبه‌ته‌كانیانه‌وه ده‌ربكه‌ون و له‌م ئاهه‌نگه‌دا دیارترین ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزش و هونه‌ر ئاماده‌بوون.
یاسای پۆشینی جلوبه‌رگ بۆ ئه‌مساڵ تایبه‌ت و جیاواز بووه و به‌ناونیشانی" به‌تایبه‌ت بۆ تۆ دیزاین كراوه" ئامانج له ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مساڵ نمایشكردنی داهێنانه جیاوازه‌كان بووه، زۆرینه‌ی ئه‌و پۆشاكانه‌ی له‌به‌ركراون له‌لایه‌ن میوانه‌كانه‌وه ڕه‌نگیان ڕه‌ش بووه.
دابر دان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵCNN وتویه‌تی"شیك پۆشی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ قاته‌كانی zoot و مۆسیقای جاز و جوڵه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هارلم ی ڕۆشنبیری ده‌ستیپێكردوه"
ئه‌مساڵ یه‌كه‌م جاره یاسا دابنرێت بۆ پۆشینی جلوبه‌رگ له ڤیستیڤاڵی"میت گالا" ئه‌مجاره گۆڕانكاری گه‌وره له دوباره دیزاینكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی خانماندا كراوه و زۆرینه‌ی جلوبه‌رگه‌كان به ستایلی پیاوانه ئاماده كرابوون.
PM:04:04:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوه‌ته‌وه