پێكهاته‌یه‌ك له‌ناو ئاوی خواردنه‌وه مه‌ترسی توشبوونی منداڵ به ئۆتیزم زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی په‌یوه‌ندی نێوان ئۆتیزم و پێكهاته‌یه‌كی ناو ئاوی خواردنه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه له منداڵاندا.
تیمێكی توێژینه‌وه له په‌یمانگای نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان له ویلایه‌تی ماریلاند گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا گه‌وره بوون كه‌پێكهاته‌ی فلۆراید له‌ئاوی خواردنه‌وه‌یاندا زۆره ئه‌وانه مه‌ترسی توشبوونیان به ئۆتیزم 6 جار زیاتره به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ئه‌م جۆره ئاوه‌یان نه‌خواردۆته‌وه و پێكهاته‌ی فلۆراید نه‌چۆته جه‌سته‌یانه‌وه.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه داتا له‌سه‌ر 73 هه‌زار منداڵ وه‌رگیراوه له ویلایه‌تی فلۆریدا له‌دایكبوون له‌ماوه‌ی ساڵانی 1990- 2012 و تێبینی ماوه‌ی گه‌شه‌سه‌ند و گهورهبویان كردوه له‌قۆناغی سه‌ره‌تای ژیانیان.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ته‌مه‌نی منداڵیاندا به‌ركه‌وتنیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ مادده‌ی فلۆراید ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به ئۆتیزم %526 زیاتره به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی ئه‌م پێكهاته‌یه نه‌چۆته جه‌سته‌یانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فلۆراید %102 توانای یاده‌وه‌ری و مێشك لاواز ده‌كات و %24 گه‌شه دوا ده‌خات.
له‌گه‌ڵ ئه‌م سترێس و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌دا هێشتا دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان ڕێنمایی زیادكردنی فلۆراید ده‌كات بۆ ئاوی خواردنه‌وه چونكه ڕێگری ده‌كات له كلۆربوونی ددان، چونكه سێبه‌شی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆنه‌وه فلۆرایدی تیادایه.
PM:08:52:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوهتهوه