ڤیدیۆ.. زه‌وی شه‌ق بوو، ماتۆڕ سوارێكی قوتدا
وێستگە ستایل-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ترسێنه‌ر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتوه ماتۆڕ سوارێك به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ئه‌و شوێنه‌ی پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت شه‌ق ده‌بێت و ده‌كه‌وێته ناو چاڵێكه‌وه، ماوه‌یه‌ك پاش مردنی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسان له سه‌نته‌ری پایته‌ختی كۆریای باشوور"سیئۆل" باسیان له‌وه كردوه ته‌رمی ئه‌م شۆفێری ماتۆڕه زه‌وی قوتیداوه، ڕووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی سیئۆل ڕویداوه.
ئه‌و چاڵه‌ی له ئه‌نجامی شه‌قبوونی زه‌وی دروستبووه پایه‌كه‌ی 20 مه‌تر و قوڵیه‌كه‌ی 20 مه‌تر بووه و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له یه‌كتربڕی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سیئۆل دروستبووه، به‌هۆیه‌وه شۆفێری ماتۆڕه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و ئافره‌تێك بریندار بووه، تائێستاش هۆكاری دروستبوونی ئه‌م چاڵه نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:05:51:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه