به‌وێنه..بروس ویلیس یادی 70 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كرده‌وه
وێستگە ستایل-
دیمی مۆری هاوسه‌ری پێشووی ئه‌كته‌ری ناودار "بروس ویلیس" وێنه‌كانی یادی 70 ساڵه‌ی بروس ی بڵاوكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و له‌سه‌ر وێنه‌كان نوسیویه‌تی"ئێمه تۆمان خۆشده‌وێت"
مۆری 62 ساڵ له ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ بروس پاش 13 ساڵ ژیانی هاوسه‌رگیری جیابونه‌وه و خاوه‌نی سێ كچن، وێنه‌كانی یادی له‌دایكبوونی بروس له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ی و هاوسه‌ری پێشووی و لویتا یه كه كچه‌زای بروسه.
سكوت یه‌كێكه له كچه‌كانی بروس وێنه‌كانی خۆی و باوكی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی"سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه %50 ی پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی من له بروس ه‌وه بۆم گواستراوه‌ته‌وه"
ساڵی 2022 بروس ویلیس به‌فه‌رمی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خۆی له‌كاری هونه‌ری ڕاگه‌یاند پاش چه‌ندین ساڵ كاركردن، به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشییه‌كی مێشك ئێستا ناتوانێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی قسه بكات و گوزارشت له خۆی بكات، هاوكات خێزانه‌كه‌ی ساڵێك پاش ئه‌مه ئاشكرایان كرد بروس توشی خه‌ڵه‌فان بووه كه به‌نه‌خۆشی پێشوه‌خته‌ی خه‌ڵه‌فان (FTD) ناسراوه.
PM:04:05:20/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه