ئهم كهسانه مهترسی توشبوونیان به زههایمهر زیاتره
وێستگە ستایل-
نەخۆشیی ئەلزەهایمەر نەحۆشییەکە کاردەکاتە سەر مێشك، نەخۆشییەکی دەمارییە کە مردنی خانەکانی مێشک دەبنە هۆی لەبیرچوونەوە و کەمبوونەوەی توانای زانین و درکپێکردن، کێین ئەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبوونییان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر زیاترە؟ دكتۆر علی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و فەقەرات و دەمار لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیارهیداوهتهوه.
هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بریتین لە:
1-تەمەن: نەخۆشی ئەلزەهایمەر بەزۆری لە تەمەنی سەرووی 65 ساڵیدا دەردەکەوێت بەڵام دەتوانێت لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکاندا پێش تەمەنی40 ساڵی دەربکەوێت.
2-هۆکارە بۆماوەییەکان: هەبوونی مێژووی خێزانی بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر ،ئەگەر لە خێزانەکەدا توشبووی نەخۆشی ئەلزەهایمەر هەبن، ئەگەری تووشبوونی ئەندامانی خێزانی پلە یەک زیاترە
3-ڕەگەز: ژنان زیاتر لە پیاوان تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەبن.
4-تەندروستی گشتی: هەروەها ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەریش زیاد دەکەن، لەوانە:
-بەرزی فشاری خوێن.
-بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
-نەخۆشی شەکرە.
5-ئاستی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری: ههتا زیاتر مێشکمان بەکاربهێنین زیاتر ناوچەی پەیوەندی لە نێوان دەمارەکاندا دروست دەبێت.
6-ئەو نەخۆشیانەی نیشانەکانیان وەک ئەلزەهایمەرە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت: وەک نەخۆشی گرێی مێشک بە تایبەت ئەو گرێیانەی زۆر گەورەیە و وردە وردە گەورە ئەبن ،کۆبونەوەی خوێن لە ژێر پەردەی مێشک ، کۆبونەوەی ئاو لەناو سەر، ئەمانە دەبنە هۆی لەبیرچوونەوە کە کە نیشانەکانیان وەک ئەلزەهایمەرە بەڵام لە پشکنینەکاندا دەردەکەوێت ئەمە ئەلزەهایمەر نیە و پێویستیان بە نەشتەرگەریە.
PM:02:57:20/03/2025
ئهم بابهته 956
جار خوێنراوهتهوه