خۆشبه‌خته‌كان له‌م وڵاته ده‌ژین
وێستگە ستایل-
وڵاتی فنله‌ندا پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتوه وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه هاوڵاتیه‌كانی دڵخۆشن، ئه‌مه دووه‌م ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م وڵاته پله‌ی یه‌كه‌م ده‌باته‌وه.
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌خته‌وه‌ری له‌جیهاندا ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی گالوب تایبه‌ت به وه‌رگرتنی ڕاو بۆچوون و سه‌نته‌ری ئۆكسفۆرد تایبه‌ت به توێژینه‌وه له‌باره‌ی خۆشبه‌ختی و تۆڕی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و داتای ساڵانی 2022 بۆ 2024 وه‌رگیراوه.
ساڵی پار وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا 10 ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌میا وه‌رگرتوه، فنله‌ندا یه‌كه‌م و پاشان داینمارك و ئایسله‌ندا و دواتر سوید هه‌بوون، نه‌رویج پله‌ی حه‌وته‌می وه‌رگرتوه و هۆڵه‌ندا پله‌ی پێنجه‌می وه‌رگرتوه، كۆستكاریكا شه‌شه‌م و مه‌كسیك ده‌یه‌م ی ڕیز به‌ندیه‌كه بووه.
ئه‌ڵمانیا 22 هه‌مین وڵاته و ئه‌مه‌ریكا بۆته 24 و ئه‌وه‌ش خراپترین پله‌یه، له‌كۆی 147 وڵات ئه‌فغانستان كۆتا وڵاته كه هاوڵاتیه‌كانی هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكه‌ن له‌جیهاندا.
PM:02:50:20/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوه‌ته‌وه