جۆن سینا مه‌رجی نامۆی بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی داناوه
وێستگە ستایل-
نهێنی جیاواز و سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجانه بڵاوبۆته‌وه كه ئه‌ستێره‌ی پێشووی زۆرانبازی به‌ناویانگ"جۆن سینا" بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی پێشووی"نیكی بیلا" دایناوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌ند و زۆرانبازه 14 مه‌رجی توندی له‌و به‌ڵێن نامه‌یه‌دا دانه‌وه كه ناویناوه"به‌ڵێن نامه‌ی خۆشه‌ویستی"له‌ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریاندا، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندیه له ساڵی 2018 كۆتایی پێهاتوه.
له به‌ڵێن نامه‌كه‌دا كه له 75 په‌ڕه پێكهاتوه چه‌ندین مه‌رجی تیادایه ڕه‌نگه به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌یه‌ت، سینا داوای له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كردوه پابه‌ند بێن پێیه‌وه، به‌م دواییانه گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه.
یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی سینا ئه‌وه بووه هه‌ركات داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد ماڵه‌كه به‌جێبهێڵێت ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كاره بكات و به كه‌مترین ماوه ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سینا هاوسه‌ره‌كه‌ی به ته‌نها "میوان" ی ماڵه‌كه‌ی وه‌سفكردوه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌كاتی نان خواردن جلوبه‌رگی فه‌رمی له‌به‌ر بكات.
بێجگه له‌وه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هیچ جۆرێك بۆی نییه داوای منداڵ بكات، وێنه‌گرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆ ڕێگه پێدرو نییه، ده‌شبێت ئه‌و خواردنانه بخوات كه سینا بۆی داده‌نێت، سه‌باره‌ت به بابه‌تی شۆردنی جلوبه‌رگ نابێت جلوبه‌رگی فه‌رمی و وه‌رزشی له‌كاتی شۆردندا تێكه‌ڵاو بكات، بۆشی نییه ئاژه‌ڵ له ماڵه‌كه‌یدا په‌روه‌رده بكات، ده‌شبێت به‌رده‌وام ماڵه‌كه‌یان خاوێن بێت، ئێواران به‌یه‌كه‌وه قاوه بخۆنه‌وه و شه‌و له نزیك ئاگردان دابنیشن به‌یه‌كه‌وه.
په‌یوه‌ندی سینا و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له ساڵی 2012 ه‌وه ده‌ستیپێكردوه و له ساڵی 2017 هاوسه‌رگیریان كردوه به‌ڵام یه‌ك هه‌فته به‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌یان كۆتاییان هێناوه به هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان.
سینا ی ته‌مه‌ن 47 ساڵ كۆتا یاری له ساڵی 2025 ده‌بێت له تۆرنتۆ له كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PM:05:18:19/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 13248
جار خوێنراوه‌ته‌وه