چۆنیەتی وازهێنان لە جگەرە کێشان
وێستگە ستایل-
لە کاتی سوتانی جگەرە 7000 ماددە دروستدەبێت، 200 ماددەیان ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردن و هەستیاری و ڕیشالبوون و شێرپەنجەی سییەکان، هەروەها شێرپەنجەی کۆلۆن و پرۆستات و بەشەکانی تری لەش، نیکۆتین کار دەکاتە سەر خانەکانی مێشک و ئالودهبوون دروست ئەکات، دكتۆر بنار پزیشكی نهخۆشییهكانی سنگ و ههناسه لهم بابهتهدا ههنگاوهكانی چۆنیهتی دووركهوتنهوه له كێشانی جگهره باسدهكات.
بۆ وازهێنان لە جگەرە ئەم ڕێگایانە بەردەستە:
1-حەبی دژە نیکۆنین بۆ ماوەیەکی کاتی بەکاردێت.
2-نیکۆتین بۆ ماوەیەکی کاتی بەکاردێت و هێواش هێواش کەم دەکرێتەوە، بەشێوەی لەزگە و پەمپ و بنێشت و … بەردەستە.
3-دەرمانی هێورکەرەوەی دژە جگەرە bupropion کە کار لەسەر خانەکانی مێشک دەکات.
-ئەم دەرمانانەی سەرەوە بە پێی ژمارەی جگەرە و ساڵانی جگەرە کێشان و تەمەن و رەگەز دەگۆرێت، هەروەها هەبوونی نەخۆشیەکانی سنگ دەگۆڕێت، دەرمانەکان بۆماوەی چەند مانگێکی کەم بەکاردێت بۆ لابردنی هۆگربوونی جگەرەکە و ڕێژەی سەرکەوتن زۆرە.
-هەندێک سەرچاوەی ئەوروپی پشتگیری بەکارهێنانی ڤەیپ ئەکەن بۆ کەمکردنەوەی جگەرە بەڵام لە ئەمریکا و زۆربەی سەرچاوە گەورەکانی ئەروپا دژی ڤەیپن چونکە سەلمێنراوە هەندێک جار زیانەکانی لە جگەرە زیاترە.
PM:04:50:19/03/2025
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه