توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌وای پیس مه‌ترسی توشبوون به پاركنسۆن زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه پیسبوونی هه‌وا به‌رپرسه له توشبوون به نه‌خۆشی پاركنسۆن.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یی هه‌ڵگری بۆهێڵی توشبوونن به نه‌خۆشی پاركنسۆن و له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه هه‌واكه‌ی پیسه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی پاركنسۆن 3 جار زیاتره به‌رامبه‌ر به كه‌سانێك كه هه‌ڵگری ئه‌م بۆهێڵه نین"
به‌ركه‌وتن به وردیله‌ی پیسی دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و سوتانی ته‌خته هۆكاری توشبوونه به هه‌وكردنی جه‌سته و مه‌ترسی توشبوون به پاركنسۆن زیاد ده‌كات، به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا %28 مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی پاركنسۆن زیاد ده‌كات.
ده‌رئه‌نجامی دوو توێژینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌وای پیسبوو ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستوه به‌ركه‌وتن به هه‌وای پیس %9 مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی پاركنسۆن زیاد ده‌كات و له باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه "له‌رزین و ڕه‌قبوونی ماسولكه و كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی جه‌سته و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و گرفتی هاوسه‌نگییه"
PM:01:51:18/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه