ئایا خانمانی دووگیان دەتوانن بەڕۆژوو بن؟
وێستگە ستایل-
خانمانی دووگیان زۆر گرنگە پێش مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، ڕاوێژ لە پزیشکی ژنان و مناڵبون وەربگرن بۆ بڕیاردان لەسەر گرتن یاخود نەگرتنی ڕۆژووی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دکتۆرە تاڤان پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی لهم بابهتهدا ڕێنمایی تایبهت دهدات به خانمانی دووگیان.
بە گشتی دەتوانن ، خانمانی دووگیان بەم شێوازە پۆلێن بکەین:
یەکەم: ئەو خانمانەی دووگیانن بەڵام تەندروستیان زۆرباشە و نەخۆشی تریان نییە ، مقەوی و فۆلیک ئەسید وەردەگرن و لە نێوان ژەمی ئێوارە و پارشێوان نان و شلەمەنی باش دەخۆنەوە و خواردنی تەندروست دەخۆن ئەوا ئەمانە دەبێت بەڕۆژوو ببن.
دووەم: هەر خانمێکی دووگیان بە هەر هۆکارێک ئەگەر ڕۆژژوەکەی ببێتەهۆی زیان بپ دایک یان کۆرپەلە یان هەردوکیان ، لە هر قۆناگێکی دووگیانیدا ئەوا دەبیت بە ڕۆژوو نەبن، بۆ نمونە ئەو خانمانەی لاوازن، نەخۆشیتریان هەیە وەکو بەرزەپەستانی خوێن، شەکرە.
PM:01:50:18/03/2025
ئهم بابهته 684
جار خوێنراوهتهوه