چەند تێبینییەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری دڵەکزێ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا
وێستگە ستایل-
دڵەکزێ بریتیە لە هەستکردن بە ئازار لە بەشی سەرەوەی سکدا لەگەڵ گەڕانەوەی ترشەڵۆکەکانی گەدە بۆ ناو سورێنچک و قوڕگ و دەبێتە هۆی هەستکردن بە سووتانەوە و تامێکی تاڵ لە قوڕگدا.
دكتۆر نهبیل پزیشكی نهشتهرگهر دهڵێت" ئهم حاڵهته بەهۆی چەند هۆکارێکەوە ڕوودەدات، لەوانە لاوازی زمانەی خوارەوەی سورێنچک، فتقی ناوسک، قەڵەوی، جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحول، زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کافاین و دڵەڕاوکێی درێژخایەن."
ڕەنگە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا زیاد بکات چونکە گەدە بۆ ماوەیەکی زۆر بەتاڵ دەبێت لە خواردن.
بۆیە هەندێک ڕێکار هەیە کە ئامۆژگاری نەخۆشە ئازیزەکانمان دەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەم نیشانانە بیگرنەبەر کە بریتین لە:
1-دوور بکەوەرەوە لە قاوە و شوکولاتە و خواردنەوە گازییەکان.
2-دوور بکەوەرەوە لە تەماتە و بەرهەمەکانی تەماتە وەکو دۆشاوی تەماتە و سۆسی پیتزا.
3-دوور بکەوەرەوە لەو شەربەتانەی کە ڕێژەی ترشیان زۆرە وەک ئاوی پرتەقاڵ و ئاوی ئەناناس.
4-بەلایەنی کەمەوە یەک کاتژمێر پێش خەوتن واز لە خواردن بێنن.
5-خواردنی ژەمە بچووکەکان لە ماوەیەکی نزیکدا.
6-وەرزش سادە ئەنجام بدە و دوور بکەوەرەوە لە تەمبەڵی.
7-دوور بکەوەرەوە لە دڵەڕاوکێی دەروونی.
PM:01:46:18/03/2025
ئهم بابهته 644
جار خوێنراوهتهوه