جۆرێك ڤایرۆسی مه‌ترسیدار بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یان لێداوه سه‌باره‌ت به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێك ڤایرۆس له‌ناوچه گه‌شتیاریه به‌ناوبانگه‌كان، ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره له‌م بابه‌ته‌دا ڤایرۆسه‌كان چاره‌سه‌ریان نییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه چه‌ند هاوڵاتیه‌ك به گه‌شت له ئه‌مه‌ریكای باشوور و ناوه‌ڕاست و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ریای كاریبی گه‌ڕاونه‌ته‌وه توشی ڤایرۆسی"ئۆرۆبۆش" بوون، باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شه بۆ زیاتر له 40 پله‌ی سه‌دی، له‌رز و ئازاری زۆری ماسولكه، و سووربوونه‌وه‌ی پێست و ئازاری چاو و ئاوسانی مێشك له حاڵه‌ته توند و مه‌ترسیداره‌كاندا.
پێشتر مردن به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه كه‌م بوو، به‌ڵام گیان له‌ده‌ستدانی دوو گه‌نجی ته‌ندروست له به‌رازیل پاش توشبوونیان به‌م ڤایرۆسه ترس و دڵه‌ڕاوكێی دروستكردوه.
ئه‌م ڤایرۆسه له ئه‌نجامی گه‌ستنی مێشوله یان په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌گوازرێته‌وه، پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی گه‌شتكردن بۆ ئه‌م ناوچانه جلوبه‌رگی داپۆشراو له‌به‌ر بكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئافره‌تی دووگیان گه‌شت بۆ ئه‌م شوێنانه نه‌كات چونكه ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی كۆرپه هه‌یه به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تائێستا هیچ ڤاكسین و چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو نییه بۆ ئه‌م ڤایرۆسه.
PM:09:06:17/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2544
جار خوێنراوه‌ته‌وه