پزیشكێك: ڕۆژوو سوود به ڕیخۆڵه و كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
یەکێک لە دیارترین کاریگەریەکانی ڕۆژوو بوون لەسەر ڕیخۆڵەکان و سیستمی هەرس کردن جوڵه‌ی ئه‌م كۆئهندامهی له‌شی مرۆڤه به‌دیاریكراوی له‌ماوه‌ی برسی بوون بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك دروست ده‌بێت.
دکتۆر بەرهەم پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌رس و جگه‌ر ده‌ڵێت" ئه‌م حاڵه‌ته بریتیە لە چالاکی ڕیخۆڵه و سیستمی هه‌رس ئه‌وه‌ش پێكهاتوه لە زنجیرە چالاکیەکی گەدەو ڕیخۆڵەکان ڕوو دەدات کاتێک کەسێک بۆ چەند کاتژمێرێک هیچ ناخوات، و زۆربەی پاشماوەی زیانبەخش و خۆراکی هەرس نەکراو بە ئاراستەی دەرەوەی لەش پاڵ دەنرێت بەمەبەستی ڕزگاربوون لەو مادە زیانبەخشانە.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ئەوەش زانراوە ئەم چالاکییە ڕێگرە لە گەشەسەندنی بەکتریا زیانبەخــشەکانی ناوپۆشی ڕیخـــۆڵەکان و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان ، هەروەها یارمەتــی نۆژەنبوونەوەی خـــانەکانی ناوپۆشی ڕیخۆڵەکان دەدات ."
PM:04:54:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوهتهوه