توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكاری توشبوون به نه‌خۆشی ده‌رده شا ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی ده‌رده شا كه زۆرجار ده‌وترێت هۆكاره‌كه‌ی زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی یان نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروسته، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه بۆماوه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و بابه‌تانه‌ی هۆكاره بۆ ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه كه تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی له پسپۆڕان ئه‌نجامیانداوه و تیایدا داتای بۆماوه‌ییان وه‌رگرتوه له‌سه‌ر 2.6 ملیۆن هاوڵاتی له 13 كۆمه‌ڵه‌ی جیاواز له داتای DNA له‌م ژماره‌یه 120295 كه‌س توشبووی نه‌خۆشی ده‌رده شا بوون.
له‌ڕێی به‌راورد كردنی پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی به‌شداربوه‌كان زانراوه هۆكاری بۆماوه‌یی په‌یوه‌ندی هه‌بووه به توشبوون به‌م نه‌خۆشییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاری ژینگه و سروشتی ژیان ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له دیاریكردنی ئه‌و دۆخه‌ی كه‌سه‌كه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت یان نا.
پسپۆڕ ی بواری په‌تا زانی"تۆنی میریمان" له زانكۆی "ئۆتاجۆ" له نیوزله‌ندا باسی له‌وه كردوه" نه‌خۆشی ده‌رده شا نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه و بنه‌مایه‌كی بۆماوه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیستمی ژیانكردن و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست دوو هۆكاری دیكه‌ی توشبوون بێت به‌م نه‌خۆشییه"
له ئه‌نجامی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ترشی یۆریك له خوێندا ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌بێت كاتێك كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌م وردیلانه‌ی ترشی یۆریك به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه توشی ئازاری توندی جومگه ده‌بێت و بێزار ده‌بێت.
PM:08:41:17/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوهتهوه