‌ئایا غوددە تووشی ڕۆماتیزمم دەکات؟

وێستگە ستایل-

هەم ڕۆماتیزم دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی غوددە، هەم نەخۆشییەکانی غوددەش دەبنەهۆی دروستبوونی نیشانەی ڕۆماتیزم لە کەسی تووشبوودا، دكتۆر سەروەر پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه‌.
 
دكتۆر سەروەر ده‌ڵێت"هۆکارێکی سەرەکیی توشبوون بە ڕۆماتیزم، بریتییە لە سەرلێشێوانی کۆئەندامی بەرگری، بەجۆرێک لەبری پەلاماردانی بەکتریا و ڤایرۆس و تەنە زیانبەخشەکان، دێت و پەلاماری جومگە و ماسولکەکان دەدات و نەخۆشیان دەخات. لە بەشێکی حاڵەتەکانی غوددەشدا، کۆئەندامی بەرگری سەری لێدەشێوێت و پەلاماری غوددەی دەرەقی دەدات و نەخۆشی دەخات."

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت" 25 ی حاڵەتەکانی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی، هەمانکات گرفتی تەمبەڵیی غوددەیان هەیە، ئەمانە دەریدەخەن پەیوەندییەکی نزیک هەیە لەنێوان ڕۆماتیزم و نەخۆشییەکانی غوددە."

نیشانە ڕۆماتیزمییەکانی تەمبەڵیی غوددە ئەمانەن:
1-ماندوویی و بێهێزیی ماسولکەکان، بە تایبەت لە ناوچەی ڕان و شان
2-لەش داهێزران و بێهیزیی گشتیی جەستە
3-ئازار و هەڵاوسانی جومگەکان، بە تایبەت جومگە وردەکانی دەست
4-هەندێک کات ئازار و ئاوسانی جومگە گەورەکان، وەکوو جومگەی ئەژنۆ
5-سڕبوون و تەزینی دەست و پەنجەکان، بەهۆی دروستکردنی نەخۆشیی کارپاڵ تونێڵ (لەناو خەڵکیدا پێی دەوترێت گیرانی دەمار)
لە زۆر چالاکیی غوددەشدا هەوکردن و سستبوونی ماسولکەکان ڕوودەدات.


PM:07:45:17/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل